عیراقعیراق

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆکن لەسەر کاندیدکردنی نسەیف خیتابی پارێزگاری ئێستای نەجەف بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوی عێراق.

پێشتر لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایانگەیاندبوو، پۆستی سەرۆک وەزیران لای ئەوان یەکلایی بووەتەوە و ئێستا تەنھا سێ ناو کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا یەکێکیان ڕاسپێردرێن، ئەو سێ کەسەش بریتین لە ھەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی و قاسم ئەعرەجی و تارق نەجم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پڕۆژەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ پێداچونەوە بە سیتمی موچە و رێکخستنەوەی پلەی فەرمانبەران لە پلە یەک تا پلە دە. 

وتیشی، جیاوازییەکی زۆر لە موچەی فەرمانبەران ھەیە، بۆ نمونە ئەندازیارێک لە وەزارەتی نەوت دوو ھێندەی فەرمانبەرێکی وەزارەت کارەبا موچە وەردەگرێت، بە ھەمان پلە و ھەمان بڕوانامە، ئەوەش جیاوازی و ناداپەروەرییەکی زۆری لە سیستمی موچەدا دروستکردوە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو جیاوازییەی لە موچەدا ھەیە وایکردوە، گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتێک بۆ وەزارەتێکی تر رابگیرێت، ھەروەھا دەرماڵەی مەترسی لە نێوان وەزارەتەکاندا جیاوازییەکی زۆری ھەیە، ئەوەش گرفتێکی گەورەیە.

جەمال کۆچەر راشیگەیاند، حکومەتی عێراق دەیەوێت، جارێکی تر پێداچونەوە بە سیستمی موچەدا بکات، بۆ ئەوەی ھەلیکاری زیاتر دروست بکات و و یەکسانی لە نێوان موچەی وەزارەتەکاندا بێتەدی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نابێت رێگە بە ھیچ وڵات و لایەنێک بدرێت سەروەری و رێزی عێراق پێشێل بکات و ئەو بەرپرسیارێتییەش دەکەوێتە سەر حکومەت بۆئەوەی دژی ھەر لایەنێک بووەستێتەوە کە رێز لەسەروەری و خاکی عێراق نەگرێت.

داواشی لە حکومەتی عێراق کرد فشارێکی عەرەبی و نێودەوڵەتی دروست بکات بۆئەوەی تورکیا ناچار بکات سەرجەم ھێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە و تورکیاش لە رووی مادی و مەعنەوییەوە عێراق قەرەبوو بکاتەوە و چارەسەری سەرجەم بریندارەکان بگرێتە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا بە بانگھێشتکردنەوەی ڕێکخەری کاروباری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغداد، بە مەبەستی ڕاوێژ لەسەر ھەڵوێستی عێراق لەسەر بۆردومان و پێشێلکارییە ئەمنییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا لە دژی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوە رای گشتی ئاگادار دەکاتەوە، کە عێراق ھیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازیی لەگەڵ تورکیا نییە.


ھەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سکاڵایەکی پێشەکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر دەستدرێژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیا، بۆ سەر ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەبارەت بە سەردانەکەی،  مەسرور بارزانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ بەغداد ڕاگەیاندووە و دەڵێت،  زۆر بابەتیان ھەیە گفتوگۆی لەسەر بکەن، بە تایبەتی ئەو بابەتانەی کۆیاندەکاتەوە و ئەوانەشی ناکۆکییان لەسەری ھەیە.

باسی لەوەشکردووە نەخشەڕێگەی دەستوورییان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ١٧ ساڵە ھەیە، دەشڵێت، چارەسەرکردنی کێشەکان لە خزمەتی سەرتاسەری عێراقە بە ھەرێمی کوردستانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبتیسام غەراوی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، تورکیا پێنج بنکە و زیاتر لە ١٠٠ خاڵی سەربازیی و چوار ھەزار سەربازی لە خاکی عێراقدا ھەیە، وتیشی، ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە عێراقن، چەک و کەرەستەی سەربازیی جۆراوجۆریان پێیە، بەڵام لەمەبەدوای رێگە بە بوونی تورکیا لە خاکی عێراق نادەن.

لە دوای بۆردومانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی تورکیا لە ھاوینەھەواری پەرەخ کە کوژرانی نۆ گەشتیاری عەرەبی لێکەوتەوە، دەنگی ناڕەزایەتیی لە عێراق دژی سوپای تورکیا بەرزبووەتەوە و داوای دەرکردنیان لە خاکی عێراق دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ موات کەسار پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەرییەک بۆ نێوەندگیری و ئاشتەوایی لە نێوان نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رادەگەیەنن لە پێناو دوورخستنەوەی ئاشوب و دەرفەت نەدان بە ئاژاوەگێڕان.

بە پێی زانیارییەکانیش ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ کەسایەتی و سەرۆک ھۆزەکان کۆبوونەتەوە بۆ کارکردن و راگەیاندنی دەستپێشخەرییەکە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ ، ئەو کات کە نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی ( ھەڵمەتی سوارچاکان) لەدژی سوپای مەھدی بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عێراق ئەنجامدا و دوای سێ ھەفتە شەڕ سەدر ناچاربوو چەک دابنێت.

لەو کاتەوە سەدر دژی نوری مالکییەو لە ئێستاشدا رەتیدەکاتەوە جارێکی تر پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت ڕێوشوێنی گرنگی گرتووەتە بەر لەوانە، پێشکەشکردنی سکاڵایەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگھێشتکردنەوەی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا بۆ ڕاوێژکردن، ڕادەستکردنی یاداشتێکی ناڕەزایی بە باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد.

ئەعرەجی ستایشی ھەڵوێستی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و گەلی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد، بۆ ھەماھەنگییان لەگەڵ خێزانی قوربانییەکان و بەرگریکردن لە عێراق و، ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کوشتنی ھاوڵاتیان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، چەندین وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای غازییان لە عێراق بنیات ناوە، بەشێک لەو وێستگانەش لە قۆناغی بنیاتناندان، کە بڕیارە تا سێ ساڵی دیکە تەواو بکرێن.
بریاریشە لە سێ ساڵی داھاتوودا ئەو وێستاگانەی کارەبا لە عێراق، بڕی ٣٦٤٢ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنن.

ئەو ھەوڵەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لەکاتێکدایە، ھەفتەی ڕابردوو عێراق و سعودیە، ڕێککەوتنێکی ھاریکاری وزەیان ئیمزاکرد، کە بریارە عێراق بڕێک کارەبا لە سعودیەوە ھاوردە بکات، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبای وڵاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی پسپۆڕانی ئابوری، تاکە چارەسەر بۆ قەیرانی نیشتەجبوون لە عێراق، ڕێگەدانە بە فراوابوونی سنوری شارەکان بەشێوەیەکی یاسایی و بنیاتنانی شاری نوێ، بۆ ئەوەی بتوانرێت یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ بنیات بنرێت.

دابینکردنی قەرزی خانووبەرە و نەبوونی زەوی نیشتەجێبوون، یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە عێراقدا.

ئەو پسۆڕە ئابوریانە ئاماژە بەوەش دەکەن، بەھۆی بەردەوامی لە گەشەی دانیشتوان،  ساڵانە عێراق پێویستی بە ٥٠ بۆ ١٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، عێراق پێویستی بە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە، بۆ ئەوەی قەیرانەکە چارەسەر ببێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی ئەمڕۆی بە رۆژی ماتەمینی گشتی لە عێراق راگەیاندووە، ئەوەش بەھۆی ئەو تۆپیارانەی تورکیا کە کردیە سەر ھاوینەھەوارێکی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ و بەھۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب کوژران و ٢٣ی دیکەش برینداربوون. 


پێشتریش کازمی وەفدێکی باڵای حکومی و سەربازیی رەوانەی شوێنی بۆردومانەکە کرد و راشیگەیاند، تورکیا بە ناڕەوا خاکی عێراق پێشێل دەکات و بەغدادیش مافی ھەموو جۆرە وەڵامدانەوەیەکی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر،  "جینین پلاسخارت" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا دەکەین بۆ سەر یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی زاخۆ.


ھەر لە کۆبوونەوەکەیدا لەکەڵ عەبادی، پلاسخارت داوایکردووە عێراق ڕێوشێنی پێویست بگرێتەبەر دژی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا لە عێراق.


ھێرشەکەی تورکیا لەسنوری زاخۆ کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە،  ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق داوایکردووە تورکیا لێبوردن بکات و ھێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مالکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، گفتوگۆیەک ھەیە لەبارەی گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و گۆڕینی محەمەد حەلبوسی سەرۆکەکەی، بەڵام بابەتەکە بۆ سونەکان بەجێھێڵدراوە. 

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی پەلەناکات لە دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسانە بۆ ئەوان. 

نوری مالکی لەو چاوپێکەوتنەدا راشیگەیاند، سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق لە ھێڵی دووەمی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەبێت. 

رەتیشیکردەوە، دابەشبوون ھەبێت لەنێو چوارچێوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام چاوەڕێی لایەنی کوردی دەکەن سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆمار. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، دوابەدوای ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغنەبوونەوەی بەرھەمی جوتیارانی پێنجوێن و شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە بە داخستنی مەرزەکانی عێراق بەرووی بەرھەمی ھاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە ھەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی زۆر بەرھەم دەھێندرێن، ھەروەک بڕیاردراوە بە کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق بەمەبەستی ساغکردنەوەی بەرھەمی خۆماڵی جوتیارانی ھەرێم.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ھاوردەکردنی بەروبوومی پەتاتە و تەماتە و باینجان و خەیار و کاڵەک و شوتی لەمەرزەکانی عێراقەوە تا کاتێکی نادیار راگیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژی رابردوو بە بەرزی دەمێننەوە و لە پاێزگاکانی بەسرە و میسان ٥٢ پلە تۆماردەکات، لە ناسریە ٥١ و لە موسەناش ٥٠ پلە دەبێت.


لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش، سلێمانی و دھۆک پلەکانی گەرما ٤٢ پلە دەبێت کە نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق، لە ھەولێریش پلەی گەرما ٤٤ و کەرکوکیش ٤٥ پلەی سلیزی دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، "فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان فەرمانی دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات و وەزیری دەرەوە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و سکرتێری تایبەتی خۆی و فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی سەردانی بریندارەکان بکەن."

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند تا ئێستا ٨ کەس بەهۆی تۆپبارانەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دوو منداڵ و سێ پیاو و سێ ژن و سەرجەمیان خەڵکی شاری بەغدادن و بە رەگەز عەرەبن.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، سوپای تورکیا بە چوار تۆپ ھاوینەھەواری گوندی پەرخی لە سنوری ئیدارەی زاخۆ تۆپباران کردووە و لەناو بریندارەکان کەسی بەتەمەن ھەیە و برینی چەند کەسێکیان سەختە. 
 
پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، بەھۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەی زاخۆ، چەند بریندارێکی تۆپبارانەکە بۆ نەخۆشخانەی دھۆک گواسترانەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...319320321322323...446