د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق‎ بەیاوەری زیاد خەلیفە ئەلتەمیمی بریکاری باڵای وەزارەتی داد لە سەردانێکدا بۆ بەشەکانی زیندان لە بەشی چاکسازیی عێراق رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری ھێنانی کەرەستەی زیندانیان دەکەن لە ڕوی کۆگاکردن و کوالێتی و بڕی کەرەستەکان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کڕدراون و تەرخانکراون بە بەمەبەستی دابەشکردن بەسەر زیندانیان و پاسەوانانی چاکسازیی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لیژنەیەکیان بۆ بەدوادچونی ئەو بابەتە پێکھێناوە، کە گەرەنتی ئەوە بکات ھەموو کەلوپەلەکان بگاتە دەست زیندانییەکان.

جەختی لەوەشکردەوە، ھەموو ئەو کەلوپەلانە دەچێتە چوارچێوەی لیستی ئەو کەلوپەلانەی وەزارەتی داد بۆ زیندانییەکان دابینی دەکات، فرۆشتنی قەدەغە دەکرێت لە حانوتی چاکسازییەکان.