دادگای فیدراڵی: پۆستی حکومی نابێتە پارێزبەندی بۆ سەرپێچیکارانی دەستور
ڕێبوار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
دادگای فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە پۆستی حکومی نەبێتە پارێزبەندی بۆ ئەوانەی سەرپێچی دەستور و یاسا دەکەن،
بە پێچەوانەوە سیستمی سیاسی لە دەوڵەتێکی خاوەن سیستمی دیموکراسی بونیادنراو لەسەر بنەمای دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و سەروەری یاسا کەگەل سەرچاوەی دەسەڵات شەرعیەتەکەیەتی دەگۆڕێت بۆ سیستمێکی سەرکوتکاری بونیادنراو لەسەر تاکڕەوی و پێشێلکردنی تەواوی ماف و ئازادییەکان و شکۆمەندی ھاووڵاتیان و سەرپێچی تەواوی بنەماکانی سوێندی دەستورییە کە لە ماددەی ٥٠ی دەستور دیاریکراوە.



