شەپۆلێکی بارانبارین چەندین پارێزگای عێراقی گرتەوە
لاڤە
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەھۆی بارانبارینەوە کە لە شەوی رابردووەوە دەستیپێکردووە، چەندین شەقامی سەرەکی لە نەجەف ژێرئاوکەوتوون و داخران، تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکانن.
ھاوکات ھەر لە نەجەف بە کاریگەری باران و لافاو، دەوامی خوێندنگە و زانکۆکان راگیران.
ھەریەک لە پارێزگاکانی واست و بابل و ئەنبار و موسەنا و کەربەلا بە راگەیەندراوی جیا، دەوامی نیوەڕوانی خوێندنگەکانیان بە کاریگەری بارانبارین راگرت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی دیوانیەش داوای لە خوێندنگەکان کرد، تاقیکردنەوەکان بۆ رۆژێکی دیکە دوابخەن.



