بانکی ناوەندی رێنمایی نوێ بۆ کۆکردنەوەی پێناسی گومرگی و باج دەرکرد
لاڤە
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ئەوەی کارکردن بە بودجەی ٢٠٢١ کۆتاییھاتووە، رێنمایی نوێی بۆ کۆکردنەوەی پێناسی گومرگی و باجەکان راگەیاند.
بەپێی ئەو رێنماییانە، کارکردن بە بڕگەی یەکی ماددەی سێ، کە تایبەتە بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ھەڵدەوەشێتەوە، ھەروەھا داتا سەبارەت بە ھاوبەشانی سەکۆی ئەلیکترۆنی و فەرمانگەکانی باج و گومرگ نادرێت.
بانکی ناوەندی راشیگەیاندووە، دەبێت دەستەی گشتی باج و ھەروەھا دەستەی گشتی گومرگ بەپێی ئەو رێنماییە تایبەتانە کاربکەن، بۆ وەرگرتن و کۆکردنەوەی باج و پێناس بە دەروازە سنورییەکان.



