عیراقعیراق


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، تورکیا وادەزانێت عێراق توانای وەڵامدانەوەی نییە، و بەم ھێرشە ئەوەندەی دیکەی خۆی" قێزەون" کرد.

 سەدر داواش دەکات رێوشوێنەکان ئاستی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیا کەمبکرێتەوە، فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییە وشکانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دابخرێن، ھەروەھا بەزووترین کات سکاڵا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز بکرێتەوە ورێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ تورکیا ھەڵبوەشێنرێنەوە.

موقتەدا سەدر دەڵێت، "ھەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر پارێزگاکانی باکوور و ھەرێمی کوردستان لەنێوخۆ و دەرەوە چیتر ئارامی لەسەر ناگیرێت."  

تا ئێستا ٨ کەس بەھۆی تۆپبارانەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دوو منداڵ و سێ پیاو و سێ ژن و سەرجەمیان خەڵکی شاری بەغدادن و بە رەگەز عەرەبن.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، سوپای تورکیا بە چوار تۆپ ھاوینەھەواری گوندی پەرخی لە سنوری ئیدارەی زاخۆ تۆپباران کردووە و لەناو بریندارەکان کەسی بەتەمەن ھەیە و برینی چەند کەسێکیان سەختە. 

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، بەھۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەی زاخۆ، چەند بریندارێکی تۆپبارانەکە بۆ نەخۆشخانەی دھۆک گواسترانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاداشتەکە داوا دەکات کە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق بێنە ئەنجومەن و لەبارەی بوردوومانەکان و رێکارەکانی عێراق روونکردنەوە بدەن.

یاداشتەکە پێویستی بە (٥٠) ئیمزا ھەیە پێشبینی ئەکرێ زیاتر لەو ژمارەیە ئیمزای بکات.

تا ئێستا ٨ کەس بەھۆی تۆپبارانەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دوو منداڵ و سێ پیاو و سێ ژن و سەرجەمیان خەڵکی شاری بەغدادن و بە رەگەز عەرەبن.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، سوپای تورکیا بە چوار تۆپ ھاوینەھەواری گوندی پەرخی لە سنوری ئیدارەی زاخۆ تۆپباران کردووە و لەناو بریندارەکان کەسی بەتەمەن ھەیە و برینی چەند کەسێکیان سەختە.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، بەھۆی نەمانی شوێن لە نەخۆشخانەی زاخۆ، چەند بریندارێکی تۆپبارانەکە بۆ نەخۆشخانەی دھۆک گواسترانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، بە سەرپەرشتی ھاوپەیمانان و بەشداری ھێزێکی زۆری سوپا و دژەتیرۆری عێراق و پێشمەرگە، بە درێژی ١٥ کیلۆمەتر، ھێرشێکی یەکلاییکەرەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ دەستیپێکردووە.

وتیشی، تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچووغ گەماردراون و ئەم ئۆپراسیۆنە پێدەچێت ئۆپراسیۆنێکی یەکلاییکەرەوە بێت بەرامبەر داعش، بۆئەوەی چیای قەرەچووغ لە تیرۆریستانی داعش پاکبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دزە پێکردنی تۆمارە دەنگییەکان لە عێراق بەردەوامە و پێنجەم تۆماری دەنگی بەناوی نوری مالکی سەرۆکی حزبی دەعوەوە بڵاوکرایەوە، لە تۆمارەکەدا دەڵێت، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیبی ئەھلی حەق باشە و کەسێکە لە نەیارەکانی دەدات، بەڵام برایانی تر لەناو ھاوپەیمانی فەتح و بەدر پەیوەندییان بەوانەوە نیە و لە جیھانی تایبەتی خۆیاندان و سەرقاڵن لە کێڵگەکانیاندا.

لە تۆمارەکەدا داوا لە فەرماندەی گروپە چەکدارەکان دەکات شوێن ھێڵی سوپای پاسدارانی ئێران بکەون و کاروبارەکانیان بخە دەست ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس.

ھەرچەندە تائێستا ھیچ لایەنێکی رەسمی نەیسەلماندووە تۆمارە دەنگییەکان خودی نوری مالکین، بەڵام موقتەدا سەدر دەڵێت نابێت بەھیچ جۆرێک مالکی بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات، حزبی دەعوەش دەڵێت دزەپێکردنی تۆمارە دەنگییەکان ھەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاژاوەو شەڕی تائیفی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میحرابیان رایگەیاند، ھەنگاونان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی ستراتیژی دوور مەودا لە بواری کارەبا بە گرنگترین محیوەرەکانی دیبلۆماسیەتی حکومەتی ئێستای وڵاتەکەی دادەنرێت کە ئەنجامی پرشنگداری بۆ ئێران لێکەوتۆتەوە.

وتیشی، ئێران بە گەورەترین سەرچاوەی بەرھەمھێنەر و دابەشکاری کارەبا لەنێو وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا دادەنرێت و بەھێزترین وڵاتە سەرەڕای سستی پیشەسازی کارەبا لە ساڵانی رابردوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا عێراق و سعودیە گرێبەستێکیان بۆ بەستنەوەی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداو ئیمزاکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ داوایەکی لە داواکاری گشتییەوە پێگەیشتووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بەو  تۆمارە دەنگییانەی دزەیانکردووە و دەوترێن دەنگی نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا دادگا بەپێی یاسا، لێکۆڵینەوەی ئسوڵی لە تۆمارە دەنگییەکانی دەستیپێکردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ٥ تۆماری دەنگی لەلایەن کەسێکی عێراقی بەناوی عەلی فازیل بڵاوکراونەتەوە کە گوایە دەنگی نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە، لەدواین تۆماریشدا دەڵێت زۆرینەی گروپەکانی شیعە راستەوخۆ سەربە ئێرانن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون رایگەیاند، رۆژ لە دوای رۆژ ھێرش و بۆردومان و داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بە بیانووی جیاجیا لە زیادبووندایە.

وتیشی، دەسەڵاتدارانی عێراق لە دژی تورکیا لە بەردەم دوو بژاردەدان، یەکێکیان ئەوەیە کە ھاوشێوەی ئێستا بێدەنگ بن و ئەوەش ھاندانێکی ناراستەوخۆیە بۆ ئەردۆغان بۆئەوەی داگیرکاری و ھێرشەکانی لەناو خاکی عێراق زیاتر بکات، دووەمیشیان ئەوەیە کە پێویستە حکومەتی عێراق بەو پێیەی خاوەنی سەروەری و سوپا و ھێزی چەکدارە، بە ھێز روبەڕووی دوژمنکارییەکانی ئەردۆغان ببێتەوە.

کلدانی دەڵێت، روبەڕووبوونەوەی دوژمنکارییەکانی تورکیا ھەنگاوە راستەکەیە، چونکە سوپاکەی ئەردۆغان بە ئیدانە و راگەیەندراوی ناڕەزایی ناکشێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمرۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی وەرزی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.

ھەروەھا بۆ ئامادەکاری بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ھێنانە پێشەوەی ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانەوە ھەیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەتاح شێخ، ئەندامی رەوتی سەدر و کەسایەتیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر رایگەیاند، ھەرچەندە نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت ئەو تۆمارە دەنگیانەی بڵاوکراونەتەوە ساختەن و کەسانێک لاسایی شێوازی قسەکردنیان کردۆتەوە کە تیایاندا بەشێوەیەکی خراپ قسە لەسەر رەوتی سەدر و خودی موقتەدا سەدر دەکات، بەڵام زانیاری و بەڵگەی تەواویان ھەیە کە مالیکی لە کۆبونەوە تایبەتەکانیدا زۆر لەو تۆمارە دەنگیانە خراپتر و توندتر قسەی لەسەر موقتەدا سەدر و رەوتی سەدر کردووە.

وتیشی، باوەڕیان بە لێدوان و راگەیەندراوەکانی نوری مالیکی نییە بۆ رەتکردنەوەی تۆمارە دەنگیەکانی، چونکە دڵنیان ئەو تۆمارە دەنگیانە خودی مالیکین و ھیچ گومانێکیشیان لەسەر ئەو راستییە نییە و دەتوانن بە بەڵگەش بیسەلمێنن.

جەختیشیکردەوە، مالیکی ھەموو کارێک دەکات تەنھا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەسەڵات بگرێتەوە دەست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەواد بولانی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، قۆناغێکی گرنگیان بڕیوە بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای سەربازیی زۆرەملێ و زنجیرەیەک کۆبونەوە لەبارەیەوە کراوە.

جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە سورن لەسەر ئەوەی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێبپەرێندرێت چونکە یەکێکە لە گرنگترین یاساکان، زۆرینەی کوتلە سیاسییەکانیش کۆکن لەسەر گرنگیی رێکخستنی یاساکە و تێپەراندنی، بەڵام لە ئێستادا پێویستە چەند بابەتێک لەگەڵ حکومەت رێکبخرێت و لە کاتی گونجاودا رەشنوسی یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەروو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و فەیسەڵ ئاراغلو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی تورکیا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوەو جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و کاری ھاوبەش بۆ دابەشکردنی زیانی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا.

وتیشی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو تۆمەتەکانی تورکیای سەبارەت شکستی عێراق لە بەڕێوەبردنی ئاو رەتکردۆتەوەو رایگەیاندوە، بڕی ئاوی ھاتوو لە تورکیاوە بۆ عێراق گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە سەد ساڵی رابردوودا.

جەختیشیکردەوە، ھۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانەی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە، سیاسەتی ئەو وڵاتانەیە کە سەرچاوەی رووبارەکانیان تێدایە، بەتایبەت دروستکردنی ژمارەیەکی زۆری بەنداو لەسەر رووبارەکان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، ھەڕەشەکانی مالیکی بە تەنھا بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و حەشدی شەعبیشی گرتووەتەوە و بە ترسنۆک ناویبردوون.

سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە لەوەی، کە لە لایەن حزبی دەعواوە ھەڕەشەی لێبکرێت لە کاتێکدا سەر بە ئالی سەدرە.

سەدر جەختیکردووەتەوە، بە کوشتن و لەناوبردنی ئەو ئەمریکا و ئیسرائیل و گەندەڵکاران دڵخۆش دەبن، داواشی لە فراکسیۆنەکەی مالیکی و ھۆزەکەشی کردووە، سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارانەی بکەن و خۆیانی لێ بێبەری بکەن.

باسی لەوەشکردووە، گوایە تۆماری دەنگیی دیکەش ماوە، کە تیایدا ھێرش دەکاتە سەر مەرجەعیەت و ھەوڵی نانەوەی ناکۆکی شیعە و شیعە دەدات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەدر جەختیکردووەتەوە، بەم تێڕوانیانەوە مالیکی ھیچ مافێکی نییە عێراق بەڕێوە ببات، باشترە خۆی ڕادەستی دادگا بکات و ببێتە ھۆی لێخۆشبوونی لەبەردەم خوا و گەلی عێراقدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ دیاریکردنی ئەولەویەتی کاری وەرزی نوێی یاسادانان و تەواوکردنی ھەنگاوە دەستورییەکانی وەک ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، بە پێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تێپەڕاندنی ٢٠ پرۆژە یاسا بخرێتە ئەولەویەتی وەرزی نوێی یاسادانان کە لە ھەفتەی داھاتوودا دەستپێدەکات کە مانگانە ھەشت کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن.

ھەروەھا بڕیاردرا، شایستە دەستورییەکان تەواو بکرێن، بە گونجان لەگەڵ داواکارییەکانی قۆناغەکەو ئاڵنگارییەکانی و لەسەر داوای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھێزە کوردییەکان و لە پێناو رێککەوتن ، رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو دیاریکرا بۆ کۆبوونەوەی دووەم بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی ھێزە کوردییەکان پێی گەیشتوون.  

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێنج شەممەی داھاتوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ بڕیاردان لەسەر وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە، وتیشی، ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی تاکو رۆژی پێنج شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن.

ھەروەھا ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی فراکسیۆنی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند،  چوارچێوەی ھەماھەنگی پێداگرە لەسەر ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانان تەرخانبکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو  دواخستنی قبوڵناکەن.

جەختیشی کردەوە، ئاراستەیەک ھەیە بۆ تەوافوق و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو تەواوکردنی ھەنگاوە دەستورییەکانی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ نائیلی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاتد، ھەڵوێستەکانی سەدر لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕوون و ئاشکرایە، بۆیە ھەر ھەڕەشەیەکی لێبکرێت لە دەرەوە دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ڕێگەنادەن بەھیچ ھەڕەشەیەک لە ناوخۆی عێراق، چونکە ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەگشتی لە ھەوڵی بەپەلەدان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردوو، سەدر یەکێکە لەوانەی پشتیوانی پێکھێنانی حکومەت و ڕێکخستنی کاروبارەکانی وڵات دەکات، بۆیە ھەر ئاڵۆزییەک بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی وڵاتەکە نابێت.

ئەو لێدوانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدا، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، نابێت نوری مالکی بە ھیچ جۆرێک بگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی عێراق و، ھیچ مافێکی نییە عێراق بەڕێوە ببات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای جەواد عەبدولکازم عەلوان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەی رەتکردەوە کە لە دژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی تۆمارکری کردبوو. 

کەسی سکاڵاکار تانەی دابوو لە دەستوریبوونی ناردنی پارەی خەزێنەی گشتی دەوڵەت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، داوایان لە سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی دووشەممە ١٨ی تەمووز، بەڵام ئاماژەی بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە نەکردووە.

رۆژی ھەینیی رابردوو محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە سەرکردەی ھێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان کرد، بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن و دانوستانەکانیان یەکلاییبکەنەوە و درێژە بە رێکارەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بدەن، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ دانیشتنی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...320321322323324...446