ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنی دەزگای ناوەندی ئامار و لەسەر بنەمای رێژە و پێوەرەکان، ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس، بە تێکڕای زیادبوونی ساڵانە گەیشتووەتە ٢.٥%.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی رابردوودا ملیۆنێک و ٣١٠ ھەزار و ٨٩٤ منداڵ لەدایکبوون و ٢٣٦ ھەزار و ٤٦٩ کەسیش مردوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان، لە عێراق رەگەزی نێر ٥٠.٥% و رەگەزی مێ ٤٩.٥%ی دانیشتووان پێکدەھێنن، بەغداد بە ٩ ملیۆن دانیشتوان بە قەرەباڵغترین پارێزگا دادەنرێت، پارێزگای موسەناش بە ٩٠٠ ھەزار کەس کەمترین رێژەی دانیشتووانی ھەیە.



