سەرەڕای بارانێکی زۆر و بەخوڕ، لە شەقامی رەشید ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان لە بەردەم بانکی ناوەندی عێراق خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکردووە، بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار بەرزبکرێتەوە و ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەھای ١٠٠ دۆلار بکرێتەوە بە ١١٨ ھەزار دینار.

خۆپیشداندانەکەی بەردەم بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەدا بەھای یەک دۆلار بە ھەزار و ٤٥٠ دینار دیاریکراوە، واتە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار دینار.