ویلایەتی لە پەیامێکدا بۆ یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی قاسم سولەیمانی لە تاران رایگەیاند، پڕۆسەی تیرۆری ئەمریکا لە شەھیدکردنی سەرکردەکانی بەرەی بەرەنگاری بە تایبەتی قاسم سولەیمانی کە لە سەر داوای حکومەتی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، پێشێلکردنی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان بە تاوانێکی ئاشکرا دادەنرێت و دەکرێت لە بەردەم ئەو دادگایەدا بەدواداچوون بۆ بکوژان بکرێت.

بە وتەی ویلایەتی، ئەو تاوانە نێودەوڵەتییە لە کاتێکی زۆر ھەستیاری ناوچەکەدا روویداوە و رۆڵی قاسم سولەیمانی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و گروپە توندڕەوەکان شاراوە نەبووە و زۆربەی پسپۆڕانی یاسای نێودەوڵەتی دانبەوەدا دەنێن، قاسم سولەیمانی و ئەو ھێزەی سەرپەرشتی دەکردن داعشیان لە عێراق تێکشکاندووە.