سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بەپێی كارنامەكەشی، جارێكی تر خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی سێ ساڵە و سێ پڕۆژە یاساكە دەدرێت.

لە دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت دوای چەندین جار لە رێككنەكەوتن و دواخستنی دەنگدان لەسەری، وابڕیارە لەسەر بڕگەكانی یاسای بودجەی تایبەت بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و هەرسێ پڕۆژە یاسای باری كەسێتی و گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان و یاسای لێبوردنی گشتی دەنگدان بكرێت.

لە دانیشتنەكانی پێشودا لەسەر سێ پڕۆژە یاساكە، ناكۆكی لەنێوان فراكسیۆنەكانی شیعە و كورد سونەكاندا دروستبوو، شیعەكان لەسەر پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ناكۆكن، سوننەكانیش لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان دەنگیان نەدا.

بەڕێوەچوونی دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران لەكاتێكدایە، تا ئێستا رێككەوتن لەنێوان فراكسیۆنە سەرەكییەكاندا لەسەر یاساكانی بودجە و سێ پڕۆژەیاساكە نەكراوە.