سەرۆك وەزیرانی عیراق: دەبێت رێز لە ئیرادەی گەلانی سوریا بگیرێت
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەلانی سوریا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن و دەبێت وڵاتانی ناوچەكە كار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری سوریا بكەن و ئەركی كۆمەڵی نێودەوڵەتییە فرە رەنگی لە سوریا بپارێزێت
وتیشی، بەدرێژایی مێژوو شانازی دەكەین بە شكستپێهێنانی داعـ.ـش، قوربانیدانی شەهیدان و بریندارەكان و فەتوای مەرجەعیەت شكستپێهێنانی داعـ.ـشی كردە دیفاكتۆ و پشتیوانییەكان لە جەنگی دژی داعـ.ـش لەبیر ناكەین
ئاماژەی بەوەشکرد، عیراقییەكان لەبری جیهان روبەڕوی داعـ.ـش و تیرۆر بوونەوە و سەركەوتنی عیراقییەكان بەسەر داعـ.ـش سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو، لە عیراق هیچ شوێنێك بۆ تیرۆریستان نەماوەتەوە
سودانی راشیگەیاند، چارەنووسی پاشماوەكانی داعش لە عیراق كوشتنە یان هەڵهاتن، پێویستە بەردەوامبین لە روبەڕوبوونەوەی هزری توندڕەو و پاراستنی بەها كۆمەڵایەتی و كولتورییەكانمان
سودانی ویشی، دەبێت هەموو ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن كە لە ٢٠١٤ داعـ.ـش قۆستیەوە و سورین لەسەر بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی عیراق
راشیگەیاند، گەلانی عیراق بە یەكڕیزی توانیان شكست بە داعـ.ـش بهێنن و شارەكانی عیراق بوونەتە شوێنی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتن