ڕاوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق رادەگەیەنرێت.

مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، تائێستا لە قۆناغی سێیەم و كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كۆكردنەوەی زانیاری خێزانەكان تەواونەبووە و رۆژی 14 كانونی یەكەم دواین رۆژی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراقە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەم قۆناغە پڕۆسەی كۆكردنەوەی وردی زانیاریەكان دەستپێدەكات.

هەروەها  وتیشی، پێشبینیدەكات لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێرییەكە ڕابگەیەنرێت، دواتر پلان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی دادەنرێت.