عیراق

باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، دوو کۆمپانیا توانیانە مۆڵەت وەرگرن بۆ کارکردن لە سێ کێڵگەدا ئەوانیش کۆمپانیای ھیلال مۆڵەتی کارکردنی لە دوو کێڵگەدا وەرگرتوە و کۆمپانیایەکی دیکەش مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگەی حەویزەدا وەرگرتوە. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەت چاوەڕێی کۆمپانیا جیھانییەکانە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە چەند کێڵگەیەکدا بکەن و سورن لەسەر ئەوەی کارکردن لە کێڵگە غازییەکاندا لەبەرئەوەی عێراق کێڵگەیەکی غازییە بەو پێیەی وڵاتێکی نەوتیشە. 

باسم محەمەد خزیر دەشڵێت، ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێک کە پێویستی ناوخۆیی لە غاز پڕبکاتەوە و ھەناردەی دەرەوەشی بکات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئامانجی سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.

حکومەتی ھەرێم لەچەند ھەفتەی رابردوودا داواکارییەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ ئەوەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ سێ مانگی دیکە بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا سودانی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراق، خالید شوانی وەزیری داد سەردانی پارێزگای بەسرەی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە گفتوگۆیان لەسەر ھەموو پرۆژەکانی سەر بەوەزارەتی داد کردووە بەتایبەتیش پرۆژەی کۆمەڵگە دادییەکان کە لە ھەرسێ ناوچەی قوڕنە و ئەبی خەتیب و مەدینە جێبەجێ دەکرێت.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بەسرە رێککەوتوون لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەی دروستکردنی شارێکی چاکسازی گەورە و پێشکەوتوو لە بری ھەموو چاکسازییەکانی تری شارەکە بەشێوەیەک، کە لەسەر بنەمای ستانداردە جیھانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دروست دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەفدەکەی عێراق پێکدێت لە راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، سێ لێپرسراوی بانکی ناوەندی و ١٢ بەڕێوەبەری سەر بە بانکەکانی عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا باس لە کردنەوەی ھەژماری نێردراو بۆ بانکەکانی عێراق بە دراوی جۆراوجۆری بیانی دەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کارئاسانیکردن بۆ بەکارھێنانی کارتی بانکی بۆ دانیشتوانی عێراق و گەشتیاران لە بانکەکانی تورکیاو ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی بیانی جیاجیا و ھەماھەنگی گومرگی تاوتوێ دەکرێن.

چاوەڕوان دەکرێت  لێپرسراوانی عێراق و تورکیا دوای کۆبوونەوەکە ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبارەی ھەرسێ دۆسییەکە ئیمزا بکەن و بەرەسمی بیخەنەبواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، تیمە مەیدانییەکانیان خزمەتگوزارییەکانی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ بەکارھێنەرانی کارتی بانکی رافیدەین فراوانتر کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بانکەکەیان چەندین ئاسانکاری بۆ بەکارھێنەرانی کارتی بانکی کردووە، تاکو بتوانن لە مامەڵەکانی رۆژانەیاندا بەکاری بھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، چارەسەری ناجێگیری بەھای دینارو دۆلار دەکەن و پلانی تۆکمەیان بۆ رێگریکردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی ووڵات داڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت بڕیارێکی دەرکردووە کە مامەڵەکردن بە دۆلار لە ناوخۆی وڵاتدا  قەدەغە دەکات، تەنھا لە ھەندێک حاڵەتی پێویستدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دەشڵێت، مانگی داھاتوو بانکی ناوەندی عێراقی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی لە ووڵاتی ئیمارات کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆلار تاوتوێدەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر و لەسەر بنەمای زانیاری ورد، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، تواندراوە دوو لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیربکرێن، کە بۆ ماوەی نزیک نۆ ساڵ لە وڵاتێکی دراوسێی عێراق خۆیان حەشاردابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەکان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، تاکو سەرجەم تاوانباران و بکەرانی دۆسییەی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیردەکەن.

رۆژی ١٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش نزیکەی دوو ھەزار سەربازی فیرقەی ١٨ی سوپای عێراقیان لە بنکەی ئاسمانی سپایکەری لە موسڵ دەستبەسەرکرد، دواتر لە نزیک تکریت بە سەدان سەربازی ئەو فرقەی سوپای عێراقیان کۆمەڵکوژ کرد، تائێستاش ٥٠ کەس لەسەر ئەو دۆسییەیە لەسێدارەدراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییەکان و ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ھێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخەر، پێویستە لەسەر ھەمووان شەڕ دژی ئەمریکا رابگەیەنن و لە عێراق دەریان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا ھیچ پاساوێک نییە بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بەناوی شەڕکەر و راوێژکاری سەربازی، جەختیش دەکاتەوە بەرامبەر ئەو روداوە سەرکۆنەکردن بەس نییە و داوای ھەڵویستی توند دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی کردووە، داوای لێکردوون لە فرۆشتنی دۆلار بە ھاووڵاتییاندا پابەند بن بە نرخی رەسمی بانکەکەیانەوە.

ھەر لەو راگەیەنراوەدا ھاتووە، دەبێت نرخی ھەر دۆلارێک بە ھەزار و ٣٢٠ دینار کە دەکاتەوە ١٣٢ ھەزار بۆ ھەر ١٠٠ دۆلارێک بگاتە دەستی ھاووڵاتییان.

بانکی ناوەندیی عێراق لە ھەوڵدایە بۆ سەقامگیرکردنی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار، لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی ھەرێم و عێراق نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە زیاتر لە ١٥٩ ھەزار دینارە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھەردوو سەرۆک، سەردانی سەنتەری تۆمۆ بۆ تەکنەلۆژیای داھێنانیان کرد، کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیا و فێربون و رونکردنەوەی وردیان لەسەر میکانیزمی کارکردنی سەنتەرەکە و بەرھەمەکانی و بەرنامەی فێرکردنیان پێشکەشکرا، کە روماڵی زیاتر لە وڵاتێکی ئەوروپی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

سەرۆککۆمار گەشەسەندنی سەنتەرەکەی لەسەرئاستی بەرھەمھێنان و پرۆگرام و تەکنەلۆژیا و پلاندانانی ئایندەیی لە بواری فێربون و راھێنان بەرزنرخاند، ئاماژەیکرد بە خواستی کردنەوەی بواری ھاریکاری و ھێڵەکانی پەیوەندی نێوان سەنتەرەکە و لایەنی عیراقی بۆئەوەی سودی لێ ببینرێت بۆ وەرگرتنی شارەزایی و تەکنەلۆژیا لە کەرتەکانی فێربون و ئاسایش و ئابوری و حوکمڕانیی دیجیتاڵی.

پاشان ھەردوو سەرۆک بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێکی دیالۆگدا کرد بەناونیشانی (دەستپێشخەریی تەکنەلۆژی لە نێوان ئەرمینیا و عیراق بۆ بەستنەوەی داھێنانەکان)، کە بە سپۆنسەری سەنتەری تەکنەلۆژیای تۆمۆ لە قەڵای رەشی مێژوویی بەڕێوەچو.

لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا، سەرۆکی ئەرمینیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عیراق و وەفدی یاوەری کرد، کە بە مێژوویی و سەرکەوتوو وەسفی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاریی بنیاتنەرانە لەنێوان ھەردوو وڵات لە زۆر بواری جێی بایەخی  ھەردوولا.

لەلایەن خۆیەوە د. لەتیف رەشید باسی لە سەردانەکەی بۆ ئەرمینیا و دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک خاچاتوریان و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و ھەروەھا کۆبوونەوەی فراوانی نێوان وەفدی ھەردوو وڵات کرد، جەختیشیکردەوە ئەم سەردانە ھەنگاوی یەکەمە لەسەر رێگای ئایندەیەکی گەش بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات لە بەرەوپێشچون و گەشەسەندندا.

لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆککۆمار رونیکردەوە، عیراق بە قۆناغێکی نایابدا تێدەپەڕێت لەڕووی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری، ھەروەھا دەرفەتی وەبەرھێنان ھاتۆتەئاراوە و عیراق پێشوازی لە کۆمپانیا ئەرمەنییەکان دەکات بۆئەوەی بەشداری بکەن لە سەرپێخستنەوەی ژێرخانی ئابوری و ئاوەدانکردنەوە، کە ئاستی خزمەتگوزاری و ئابوری ھەردوو وڵاتی دۆست بەرەوپێش دەبات.

سەرۆککۆمار بە بایەخەوە باسی لە ئاستی تەکنیکی پێشکەوتوو کرد، کە کۆماری ئەرمینیا بەدەستیھێناوە، جەختیشیکردەوە لە ویستی عیراق بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزمون و سازکردنی وۆرک شۆپی راھێنان لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و حوکمڕانی و فێربون و رۆشنبیری.

ھەروەھا لە سیمپۆزیۆمەکەدا پرسیار و دیالۆگ سەبارەت بە داھاتوی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەرمینیا و ھەلی بەردەست بۆ بوارەکانی تەکنیکی و تەکنەلۆژی ھاتەئاراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا جەخت لەسەر پەیوەندییە شارستانی و مێژوویی و کلتوورییەکانی نێوان ھەردوو گەلی عیراق و ئەرمینیا کرایەوە، ھەردوو سەرۆکیش جەختیان لە گرنگی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە، بەھیوای  ئەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیش یارمەتیدەر بێت بۆ لێکنزیکبونەوەی ھەردوو گەلی عیراق و ئەرمینیا، کە ھاندەرێکیشە بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پەرەپێدانی پێگەی نێودەوڵەتی ھەردوو وڵات.

ھەر لەو بارەیەوە سەرۆککۆمار لە میانەی دیدارەکانیدا لەگەڵ ھاوتا ئەرمەنییەکەی، لە چوارچێوەی درێژەی دیالۆگی دۆستانە لە ئاستی باڵادا جەختی لە گرنگی سەردانە رسمییەکەی ئێستای بەڕێزیان بۆ ئەرمینیا کردەوە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسییە ھاوبەشەکان و فراوانکردنی ھاریکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان دامەزراوە حکومییەکان و ھاوکاری بازرگانی و ئابووری و بەرجەستەکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھاندا.

ھەروەھا باس لە گرنگی پەرەپێدانی ھاریکاری نێوان پەرلەمانتارانی ھەردوو وڵات کرا، لەڕێگەی چالاککردنی پەیوەندییە وەرزییەکانی نێوان گروپە دۆستانەکانی ھەردوو پەرلەمان و ئاماژەیش بە سەردانی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عیراق و ئەرمینیا لە پەرلەمانی عیراقەوە بۆ یەریڤان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردودا کرا. ھەروەھا باس لە سەردانی گروپی دۆستایەتی پەرلەمانی عیراق و ئەرمینیا لە پەرلەمانی ئەرمینیا بۆ عیراق کرا، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت، ئەوەش ھاوکار دەبێت لە بەھێزکردنی گفتوگۆی نێوان ھەردوو وڵات و چەسپاندنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکان.

ھاوکات جەختکرایەوە لەگرنگی گەشتە ئاساییەکانی نێوان بەغداد و یەریڤان، ھەروەھا لە نێوان ھەولێر و یەریڤاندا، بەوپێیەی دەبنە ھۆکاری زیادکردنی سەردانیکردنی گەشتیاران لە ھەردوو وڵات و دروستکردنی چەندین پەیوەندی کەسێتی و کۆمەڵایەتی و گرنگیدان بە ھەوڵەکانی زیادکردنی ئەو ھەمەچەشنکردنەی پەیوەندییەکان و پێکھێنانی بنکەیەکی یاسایی بەھێز، کە بەشداربێت لەوبارەیەوە.
ھەروەک جەخت لەھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربونەوە و نەھێشتنی تیرۆری نێودەوڵەتی بە ھەموو شێوە و دەرکەوتەکانیەوە کرایەوە.

سەرۆککۆمار پابەندبوون بە دامەزراندنی سیستمێکی نێودەوڵەتی پابەند بە بنەما و ئامانجەکانی بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دیموکراسی و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو گەلان و گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکان، دوپاتکردەوە.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی ھەوڵەکان بۆ قوڵکردنەوەی ھاریکارییەکان لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڕە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی ھەماھەنگی ھەڵوێستەکانی عیراق و ئەرمینیا.

سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، سەرۆک کۆمار ھەڵوێستی پتەوی عیراقی دووپاتکردەوە لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی و بەدەستھێنانی ھەموو مافە رەواکانیان و راگرتنی ئەو پێشێلکارییانە لە دژی فەڵەستینییەکان.

وەفدی ھەردوو وڵاتیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو پرۆتۆکۆڵەی، کە لە خولی سێیەمی لیژنەی ھاوبەشی حکومەتی عیراق و ئەرمینیا بۆ ھاریکاری ئابووری ئیمزا کرا، کە لە رۆژانی ١٢ و ١٣ی ٩ی ٢٠٢٣ لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵاتە و دوپاتیش لە ھەمەچەشنکردنی بازرگانی و درێژەدان بە گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی ھاوکاری لە بوارە جیاوازەکانی بەرھەمھێنان و ستایشکردنی میکانیزمەکانی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا بۆ پەرەپێدانی کاری ھاوبەش و چڕکردنەوەی گفتوگۆی وەبەرھێنان لەڕێگەی جێبەجێکردنی میکانیزمە گرنگ و کاریگەرەکانەوە، ھەروەھا جەختیش لە بەشداریکردنی وۆرک شۆپ و کۆنفرانسە بازرگانی و پێشانگا تایبەتمەندەکان کرایەوە.

لە میانەی دیدارەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەرمینیا، سەرۆککۆمار تیشکی خستە سەر گرنگی پەرەپێدانی تۆڕە ھاوبەشەکانی وزە، گواستنەوە، پەیوەندیی و خزمەتگوزاریە لۆجستیەکان، لەوانەش پەرەپێدانی بەرنامە لە بوارەکانی وزەی نوێبووەوە و وزەی کلاسیکی، لەسەر بنەمای سەربەخۆیی ئاسایشی وزە و گرنگیدان بە سروشت و گەشەپێدانی بەردەوام، ھەروەھا روبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و ئاماژەش کرا بە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لە بواری پلاندانانی تەلارسازیدا، بەتایبەتی لەبوارەکانی رێکخستنی شوێنە گشتییەکان، ھێنانی نوێترین تەکنۆلۆژیا لە کەرتی بیناسازی، سیستمی وزەی پاک و بەرزکردنەوەی ژێرخانی ئابوری پێشکەوتوو لە بواری بیناسازی شارستانی، جگە لە پەرەپێدانی ھاریکاری لەبواری تەکنەلۆژیای نوێدا لەنێوان ھەردوو وڵاتدا بەتایبەتی لەبوارەکانی دیجیتاڵکردندا، جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی، پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد، بەرنامەی ھاوبەشی فێربونی تەکنەلۆژی لە نێوان ناوەندەکانی تەکنەلۆژیا و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، قوڵکردنەوەی ھاوکاری لە بوارەکانی فێربون، رۆشنبیری، وەرزش، کاروباری گەنجان، گەشتیاری، تەندروستی، کار، پرسە کۆمەڵایەتییەکان، روبەڕوبونەوەی گۆڕاوەکانی بەرھەمھێنان، ھاندانی پەیوەندی نێوان زانکۆ و دامەزراوە زانستی و توێژینەوە و رۆشنبیرییەکان لە ھەردوو وڵات، ھەروەھا ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرک شۆپ و پێشانگا و بۆنە و بۆنەی دیکە بە ئامانجی پەرەپێدانی ھاوکاری لە بوارەکانی زانست و فێربون و سیاسەتی گەنجان.

جەختیش لە قووڵکردنەوەی ھاریکارییەکان لە بواری پاراستنی کەلەپوری مێژوویی و کلتووری ھەردوو وڵات و جێبەجێکردنی توێژینەوە شوێنەوارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ھەناردە و ھاوردەکردن و فرۆشتنی نایاسایی کرایەوە. ھەر لەو بوارەشدا تیشک خرایە سەر ھاریکاری لە چوارچێوەی یونسکۆ و کۆڕبەندی شارستانییەتە کۆنەکان و کۆڕبەندە فرەلایەنەکانی تر.
کۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆک کۆمار و سەرکردەکانی ئەرمینیا تاووتوێی ھاریکاری لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان و پێشخستنی بەھا دیموکراسیەکان و لێبوردەیی و ھەنگاونان بۆ ھاوکاریکردن بەرەو  قوڵترکردنی پەیوەندییە مێژوویی و فەرھەنگییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا.

سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی سەرۆکی ئەرمینیا بەڕێز ڤاھاکین خاچاتوریان دەربڕی و بانگھێشتکردنی سەرۆکی ئەرمینیای بۆ سەردانکردنی عیراق لە ساڵی ئایندەدا دوپاتکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی مەکسوسی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەستەمە حکومەتی فیدراڵ بە رێگەدان بە بازرگانان بۆ ھاوردەکردنی کاڵا بە کارتی بانکی بتوانێت نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی دراودا جێگیربکات.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا مامەڵەی نایاسایی لە بازاڕەکانی دراو و بەقاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە و ئەوەش وایکردووە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە ناجێگیری بمێنێتەوە.
جەختیلەوەشکردەوە، دۆسییەی جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار درێژخایەن دەبێت و چەندین رێوشوێنی یاسایی و ھونەری دیکەی پێویستە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممەی رابردوو، بڕیاریدا رێگە بە بازرگانان بدرێت لە رێگەی کارتی بانکییەوە ھەریەک لە زێڕ، ئۆتۆمبێل، مۆبایل و جگەرە ھاوردەی عێراق بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکەن کە ناوچەی جەرف سەخر کردە ئامانج، کە بەبێ ئاگاداری دەزگاکانی حکومەتی عێراق کراوە، ئەوەش پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و ھەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی.

راشیگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسا و لێپرسینەوە لە پێشێلکاران، ھیچ لایەنێکی دەرەکی مافی ئەوەی نییە لەبری حکومەت ئەو رۆڵە بگێڕێت.

جەختیشیکردەوە، بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تەنھا بۆ مەشق و راھێنان و راوێژکاریی سەربازییە. 

ھاوکات، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بۆردوومانکردنی ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە پێشھاتێکی مەترسیدارە، رەنگە ببێتە ھۆی روبەڕوبوونەوەی زیاتر کە ھیچ لایەک ئاواتی پێناخوازێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمەریکا لە پێگەی ئێکس رایگەیاند، لە وەڵامی ھێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق و سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بنکەیان لە عێراق کردووەتە ئامانجی بۆردوومانەکانیان، بۆردوومانەکانیشیان دیاریکراو و ورد بوون. 

راشیگەیاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر گروپە چەکدارەکای نزیک لە ئێران بووە لە ناوچەی جەرف سەخر لە بەغداد. ھەروەھا بەپێی زانیاریە سەرەتییەکان تا ئێستا پێنج چەکداری حەشدی شەعبی لە ھێرشەکانی ئەمریکادا کوژراون و ١١ دیکەش بریندارن.

ھاوکات، سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ٦٦ھێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ٦٢ سەرباز برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کە دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریکردووە و تایبەتە بە یاسای بودجە.

لە سکاڵاکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردووە، دادگای فیدراڵی بڕیار لە نادەستووریبوونی ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی گشتی عێراق بدات بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، کە تایبەتە بە کۆتاییھێنانی کاری ئەو دامەزراوانەی حکومەت کە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی تورکمانەکان ئامادەنین دەنگ بە ھیچ کام لەکاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن، ئەگەر گرەنتی مسۆگەرکردنی مافە راستەقینەکان نەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، فەراھەمکردنی مافەکانی پێکھاتەی تورکمان لە وەرزی یاسادانان، یەکێک لە مەرجەکانی فراکسیۆنی تورکمانە، بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...137138139140141...400