دوێنێ ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر بڵاوبووەوە کە پۆلیسێکی هاتوچۆ خۆیداوە بە بەشی پێشەوەیدا و ئەویش لە رۆیشتن بەردەوامە و بۆ پۆلیسەکە ناوەستێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و باس لەوەدەکرا، ئەوە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، بەڵام خۆی لێی نەخوڕیوە.

دوابەدوای روداوەکە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە ناوچەی کەرخی بەغدا تۆمەتباری ئەو روداوەیان دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە پۆلیسی هاتوچۆکە قاچێکی شکاوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.