عیراق

سادق جومعە جێگری ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کرد و داوای کرد، کۆمیسیۆن بە خێرایی ئاگاداریان بکەنەوە لە ناوی ئەو کاندیدەی کە لە بازنەی یەکی پارێزگای ئەنبار، لە نێوان کاندیدە شکستخواردووەکاندا زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە، ئەوەش لەپێناو دانانی وەک جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی کە لە ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراوەتەوە.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵیی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەران ھێنا، بەپێی نوسراوەکەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئەو کاندیدەی لە بازنەی یەکی پارێزگای ئەنبار لە نێوان کاندیدە دەرنەچووەکانی ئەو بازنەیەدا زۆرترین دەنگی لە ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستھێناوە، لە بری محەمەد حەلبوسی دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیریی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئەو وەزیرانە راستەوخۆ دەستبە کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان دەکەنەوە.

وتیشی، رەتکردنەوەی دەست لەکارکێشانەوەی ئەو سێ وەزیرە، بۆ جەختکردنەوەیە لە کارنامەی حکومەت بۆ گەرەنتیکردنی نوێنەرایەتیی سیاسی بۆ ھەموو خەڵک و پێکھاتە و ھێزە سیاسییەکان، ھەروەھا بۆ ھەماھەنگیکردنە لە پابەندییەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتی و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە نەبێت.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگای فیدڕاڵیی عێراق، سکاڵایەکی لە دژی محەمەد حەلبوسی یەکلاییکردەوە و کۆتایی بە ئەندامێتییەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ھێنا، لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری کە لە پشکی حزبەکەی حەلبوسین دەستیان لەکارکێشایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەشان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران لە ساتی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە لە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئاگادارکراوەتەوە، ئەو بڕیارەشی بە بڕیارێکی تایبەت وەسفکرد کە پێچەوانەی ویستی سیاسی بووە کە ھەوڵی ھێشتنەوەی حەلبوسی دەدرا. 

خەشان باسی لەوەشکرد، ئەو بڕیارە کۆتایی بە ژیانی سیاسی حەلبوسی ھێناوە و پێشبینی دەکات لە دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی بکرێتەوە، وتیشی، ئەو دوو کۆبوونەوەیەی لەم ماوەیەدا کراون نایاسای بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، ھەروەک چۆن عێراق لە شۆڕشی بیستەمدا لەسەر دەستی عەشیرەتەکان ئازادکرا و جێ پەنجەیان لە مێژوودا لەبیر ناکرێت، ئێستاش متمانەی ھەیە کە خاوەن ھۆز و عەشیرەتەکان و شێخ و خێڵەکان و ھەموو تائیفەکان دەنگیان بەرز دەکەنەوە و بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرن لەپێناو پشتیوانیکردنی غەززە.

پێشتریش سەدر چەند پەیامێکی ھەبووە بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکان و داوای لە لایەنگرانی کردبوو لە پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی بکەن، داوای لە وڵاتانی دراوسێی فەڵەستینیش کردبوو، رێگە بە لایەنگرانی بدەن بچنە سنوری فەڵەستین و ھاوکاری لەگەڵ خۆیان ببەن. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر سەرۆکی حزبێک بە زۆرەملێ نامەی دەستلەکارکێشانەوە بە کاندیدەکانی پڕبکاتەوە و دواتر لە دژیان بەکاریبھێنێتەوە، نایاساییە و پێشێلکردنی دەستوورە، بەوپێیەی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل دەکەن و ئەو نوێنەرایەتییەش نابێت بچووک بکرێتەوە بۆ کەسایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، دادگای باڵای فیدراڵی مافی ئەوەی ھەیە بڕیار بدات بۆ کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی نوێنەرێک لە ئەنجومەنی نوێنەران، کاتێک بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و دەستوور ئەندامێتییەکەی کۆتایی پێدێت.

دادگای فیدراڵی عێراق راشیگەیاند، دۆسییەی کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندی بە نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی کاندیدەکانەوە ھەیە، کە ناوبراو بە زۆرەملێ بە کاندیدێکی پڕکردووەتەوە و پاشان دوای شێواندن و گۆڕینی ناوەڕۆکی نامەکە، بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەندامێتی ئەو کاندیدە بەکاریھێناوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە، ھێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەریر بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە ، کە پێشتر فڕۆکەخانەکە وەک بنکەیەکی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەکاردەھات، بەڵام لە دوای ھێرشەکانەوە و لە ٢٠ی مانگی رابردووەوە چۆڵکراوە. 

راشیانگەیاند، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بنکەی ئەمریکای تەنفیان، لە سوریا کردۆتە ئامانج، کە ڕاستەوخۆ لە ئامانجەکەی داوە.

پێشتریش پنتاگۆن رایگەیاندووە، لە دوای ١٧ تشرینی یەکەمەی رابردووە زیاتر لە ٦٠ ھێرش کراوەتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دلێمی سەرکردە لە ھاوپەیمانی حەسم رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق یەکلاکەرەوەن و چەندین حزب و لایەن ھەن بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی پێکھاتەی سونی دەکەن، لەکاتێکدا نوێنەرایەتییان ناکەن.

سەبارەت بە جێگرەوەی حەلبوسیش وتی، لەگەڵ ھاوپەیمانی عەزم و سیادە ئەو بابەتەیان تاوتوێکردووە، بەڵام ئەو ناوانەی لە میدیاکان دەھێنرێن یەکلاکەرەوە نین و راست نین.

سەڵاحەدین دلێمی وتیشی، دەبێت کۆمسیۆن و دەستەی دەستپاکی لێپێچینەوە لە بەشێک لە حزبەکان بکەن، سەبارەت بە سەرچاوەی پارەدارکردنی بانگەشەکانیان بۆ ھەڵبژاردن. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەلام عەجەمی، سەرکردە لە حزبی تەقەدوم بە رۆژنامەی مەدای راگەیاندووە، تیمێکی یاسایی پێداچوونەوە بە ھەموو لایەنەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات، سەبارەت بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران. 

وتیشی، پاڵنەری سیاسی لە پشت ئەو بڕیارەوە ھەیە و ئەگەر لە رێکارە یاساییەکان لە ناوخۆ شکست بھێنن، ئەوا پەنا دەبەنە بەر دادگا نێودەوڵەتییەکان و خۆپیشاندان دەکەن. 

سەلام عەجەمی باسی لەوەشکرد، حەلبوسی رێز لە یاسا و بڕیارەکانی دادگا دەگرێت و دەبێت گەلیش وتەی خۆی لەسەر ئەو پرسە ھەبێت.

جەختیشیکردەوە لەوەی، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەر بۆ حزبی تەقەدوم دەبێت چونکە گەورەترین کوتلەن، ئەگەر شکستیش بھێنن لە گەڕانەوەی حەلبوسی، ئەو کاتە ناوی جێگرەوەکانی ئاشکرا دەکەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی نەوت کردووە بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جەختیکردووەتەوە لەپێویستی زیاتر گەشەپێدانی کەرتی نەوت و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرھێنان لەو بوارەدا بەشێوەیەک کەرتی نەوتی عێراق ببەسترێتەوە بە ھێڵە نێودەوڵەتییەکان، چونکە نەوت سەرچاوەی سەرەکی داھاتە بۆ حکومەتی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوونی کردووە بۆ دواین ھەوڵ و دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دەسەڵاتدارانی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە بەتایبەتیش سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی گفتوۆگیان کردووە، پەیامی خۆیان لەسەر ئەو پرسە و جێگرەوەی حەلبوسی پێداون جەختیشیانکردووەتەوە لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە ئێران، قەتەر و تورکیاش پەیامی خۆیان لەبارەی جێگرەوەی حەلبوسی گەیاندووەتە سەرکردە سوننەکانی عێراق، بەتایبەتیش سەرکردەکانی ھاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و ھاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی راگەیاند، یەکێک لە کێشەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ئەو گرێبەستە نەوتییانەیە حکومەتی ھەرێمە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامیداوە، چونکە لەگەڵ گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی فیدراڵ جیاوازە و لەئێستادا حکومەتی ھەرێم پابەندی دارایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیانە ھەیە.

جەختیلەوەشکردەوە، بەرپرسیارێتی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمە و حکومەتی فیدراڵیش رێنمایی دەرکردووە، بۆ خێراترکردنی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی فیدراڵ سورە لەسەر پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکارییەکی دارایی و پشتگیرییەک بۆ بازرگانان لەپێناو کۆنترۆڵکردنی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای رێنماییەکانی بانکی ناوەندی تایبەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار، ھێشتا چەندین بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو ماون پابەندی رێنماییەکان نین، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەھای دۆلار توندتربکەنەوە و توندترین سزا بەسەر سەرپێچیکارانی دۆسیەی دۆلار بسەپێنن.

ھاوکات، بانکی ناوەندیی رایگەیاند، لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بڕی نزیکەی ١٢٨ ملیار دینار سزای پێبژاردنیان بەسەر بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو سەپاندووە و جگەلەوەش ٣٧٨ سزای کارگێڕییان بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکردووە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە پشتبەستن بە ماددەی ٥٨ی دەستوور، لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار، ئەمڕۆ دانیشتنێکی نائاسایشی دەکرێت و دوو تەوەرە تاوتوێ دەکرێن کە لە داواکارییەکەی پەرلەمانتارەکاندا ھاتووە کە یەکەمیان بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و دووەمیشیان ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

بەپێی ماددەی ٥٥ی دەستور، ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی رەھای دەنگی پەرلەمانتاران ھەڵدەبژێردرێت کە ٣٢٩ ئەندامە واتا دەنگی (٥٠+١) کە دەکاتە ١٦٥ ئەندام.

ھاوپەیمانی یەکلاکردنەوەی نیشتیمانی سوننەکانیش سێ کەسی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی کە بریتین لە مەحمود مەشھەدانی و تەڵاڵ زوبەیعی و سالم عیساوی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: دکتۆر لەتیف رەشید و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەم لەمیانەی سەردانەکەیاندا بۆ ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان کۆبونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات  و پرسی مەسحییەکانی عێراق و شەڕی غەززەش تەوەری گفتوگۆکانی نێوان سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی عێراق لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بووە. 

سەردانەکەی سەرۆککۆمار بۆ رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا رۆژێک دەخایەنێت و دوای کۆبوونەوەکانی دەگەڕێتەوە عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک سەربازی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، جموجۆڵی چەند چەکدارێک لەکامێرای حەراری سوپا دەرکەوتووە و لەرێگەی تۆپخانەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام ھێشتا زیانی تۆپبارانەکە نەزانراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ھەر شەوی رابردوو، لەسنوری قەزای داقوق لەرێگەی نیشان شکێنەوە سەربازێکی سوپا کرایە ئامانج و برینداربوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەسەرکارلادراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، سەرجەم سەرکردەکانی حزبەکەی دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵین بۆ دورخستنەوەی حەلبوسی لە پۆستەکەی و بە بڕیارێکی سیاسی دەزانن نەک یاسایی و سەرجەم وەزیرەکانیشیان کە دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە، دوای ھێوربوونەوەی رەوشەکە دەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان، چونکە تائێستا سودانی دەستلەکارکێشانەوەکانی قبوڵ نەکردووە.

وتیشی، ئامادەکارییان کردووە بۆئەوەی کاندیدێک بۆ جێگرەوەی حەلبوسی دیاری بکەن و چەندین سەرکردە و کەسایەتی حزبەکەشیان توانای ئەوەیان ھەیە ئەو پۆستە وەربگرن، چونکە ئەو پۆستە پشکی حزبی تەقەدومە و لە ھیچ ھێز و لایەنێکی تری قبوڵ ناکەن کاندیدی ھەبێت و رێگەش نادەن بدرێت بە ھیچ لایەنێکی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...139140141142143...400