عیراق

ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ٢٠٢٤ لە سبەینێ دووشەممەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و ماددە خۆراکیەکان لە کۆگای کۆمپانیاکەدا دانراون و داوا لە بریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی ھاووڵاتییان. 

دەشڵێت، ھاووڵاتییان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگەیان کە شیر و ھێلکە و گۆشتی مریشک و گۆشتی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە خۆی دەگرێت. 
وتیشی، بڕی سێ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆبونی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشبکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەکی لەسەر ھێرشەکان پێکھێناوە.

دەشڵێت، ئەو لیژنەیە سەردانی شوێنی بۆردومانەکانی ئەمریکا دەکەن کە کراوەتەسەر دامەزراوە ئەمنی و مەدەنیەکانی شاری قائیمی پارێزگای ئەنبار بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە تۆمار بکەن و بە راپۆرتێک پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی بکەن تاوەکو تاوتوێ بکرێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت. 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بەو بابەتە ئەنجام دەدەن بۆ رێگریکردن لە دوبارە ھێرشکردنە سەر عێراق و دانانی سنورێک بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان کە سەروەری عێراق پێشێل نەکەن.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی قوربانیانی بۆردوومانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی عەکاشات و قائیم وتی، ئەمریکا راستەوخۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج، بەڵام ئەو ھێرشە بێ وەڵام تێناپەڕێت، چونکە رێگەنادەن ھێزەکانیان بکرێنە ئامانجی ململانێی سیاسی. 

فەیاز وتیشی، حەشدی شەعبی جێی شانازی عێراقییەکانن، ناشتوانن کۆنتڕۆڵی ھەڵوێستی گروپە چەکدارەکان بکەن لە وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشانە، بۆیە دەبێت خاکی عێراق لە ھێزی بیانی پاکبکرێتەوە.

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی نەبنی، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە ھەوڵدان بۆ گەڕانەوەی تیرۆریستان بۆ عێراق، جەختیشی کردەوە لەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات بۆ کردنەدەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیارە رۆژی یەک شەممە دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، کە لەلایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکەش لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراوە، داواشکراوە ماددەکانی ١، ٩، ١٥، ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.

پێشتریش چەندجارێک دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لە بارەی سکاڵاکەوە دواخستووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەی رۆژی یەک شەمەدا بە یەکجاری بڕیاردان لە بارەی ئەو پرسەوە یەکلایی بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، ھێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا لە شارۆچکەی قائیمی ئەنبار، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێک، پێشێلکاری سەروەری عێراقە، ھەرچەندە حکومەتی عێراق چەندین جار ئەنجامدانی کاری لەو جۆرەی رەتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ھێرشانە کاریگەرییان لەسەر رەوشی ناوچەکە ھەیە و عێراق ئارەزوی رێکخستنەوەی کاری ھاوپەیمانانە، بەڵام ئەو ھێرشەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی گفتوگۆکان ھەیە و توندوتیژی ھیچ بەرھەمێکی نییە جگە لە ئازار و نەھامەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا جارێکی تر پێشێلی سەروەری عێراقی کردەوە و ھێرشی کردوەتەسەر ھێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی عەکاشات و قائیم لە پارێزگای ئەنبار. 

بۆردومانەکە بە دوژمنکارانە ناودەبات و ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی ١٦ کەس کوژراون و ٢٥ کەسی تریش برینداربوون و زیان بەر باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبونی ھاوڵاتییان کەتووە. 

دەشڵێت، لایەنی ئەمریکا راستیەکانی شێواندووە و رایگەیاندووە کە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد کردووە، بەڵام ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ ھەماھەنگییەک لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە.

وتیشی، ئەم بۆردومانە زیان بە ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەگەیەنێت و ناوچەکە بەرەو ئاگر رادەکێشێت و رەتیدەکەنەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان و بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کە ئەرکەکانیان تەواو بووە زیان بە ئاسایشی عێراق دەگەیەنێت و بیانویەکە بۆ ھێرشکردنەسەر عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەبو ئالا وەلائی، سەرۆکی گروپی چەکداری سەید شوھەدا رایگەیاند، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی کە ھێرشیان کردوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، تائێستاش ئامادەن بۆ ئەوەی چالاکی زیاتر ئەنجام بدەن، ھۆشداریشی داوەتە کوەیت و سعودیە و ئوردن کە رێگەیان بە ئەمریکاداوە لە خاکی وڵاتەکانیانەوە ھێرشبکاتەسەر عێراق و مقاوەمەش دەتوانێت وەڵام بداتەوە، داواشیکردووە پێویستە رێز لە دراوسێیەتی و رۆڵی عێراق بگیرێت.

ئەبو ئالا وەلائی داواش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات وەزیری دەرەوەی عێراق بانگھێشت بکات بۆئەوەی داوای روونکردنەوە لەو سێ وڵاتە بکات کە رێگەیان بە ھێرشکردنەسەر عێراق داوە، دەشڵێت، گرنگە بە گفتوگۆ و دانوستان کۆتایی بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بھێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تەلەفزیۆنی رەسمی عێراقی راگەیاند، پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا گۆڕانکاری بەسەردانایەت کە ١٢.٦٧٪ و کێشەی موچەی فەرمانبەران دەکرێت لە ھەمواری یاساکە چارەسەر بکرێت. 

دەشڵێت، گرفتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت بەشێوەیەکی تر چارەسەر بکرێت ئەویش دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەکو سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق

موعین کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەدا حکومەتی ھەرێم پێویستە ناو، ناونیشان و پلەی فەرمانبەرێتی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ حکومەتی عێراقی بنێرێت بۆ ئەوەی ئەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە.
وتیشی، داوا لە حکومەتی ھەرێم کراوە دۆسیەی تەواوی موچەخۆران بنێرێت، بەڵام تائێستا بەدەستیان نەگەیشتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحەیبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی تورکیا لەگەڵ عەبدولقادر ئۆغڵۆ ھاوتا تورکییەکەی کۆبوەوە لەبارەی کارەکانی جێبەجێکردنی رێگاکانی گواستنەوە. 

سەعداوای داوای لە تورکیا کردووە ئاسانکاری بکرێت لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان و نوسینگەی پێدانی ڤیزا لە فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە.

 سەعداوی رایگەیاندووە، کۆمپانیا جیھانیەکان کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان چاوەڕێی دەرفەتی وەبەرھێنان دەکەن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و عێراق سورە لەسەر بەدیھێنانی سەرجەم داواکارییەکانی پڕۆژەکە. 

لە بەرامبەردا ئۆغڵۆ دەستپێشخەری بەغدادی بە گرنگ زانیوە و داوایکردووە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا- عێراق زیادبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٨ ھەزر و ٤٣٨ بەرمیل ھەناردەی دەرەوە کراوە کە داھاتەکەی ھەشت ملیار و ٢٥ ملیۆن و ٦١٦ ھەزار دۆلار بووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق و یەک ملیۆن و ١٩ ھەزار و ١٣٢ بەرمیل نەوت لە کێڵگەی گەیارە ھەناردەکراوە و ٤٦٤ ھەزار و ٣٠٦ بەرمیل نەوت بۆ ئەردەن رەوانە کراوە. 

دەشڵێت، لە مانگی رابردوودا رۆژانە بە تێکڕای سێ ملیۆن و ٣٣٨ ھەزار و ٩٣٢ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و ھەر بەرمیلێک بە ٧٧ دۆلار و ٥٣٦ سەنت فرۆشراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنی دارایی بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی ڕاگەیاند: ھێشتا گفتوگۆی بڕگەو مادە دەستنیشانکراوەکانی یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراون، بەپێویستیشی زانی ھەنگاوەکان خێرا بکرێن بۆئەوەی کورتھێنان لە مووچەی فەرمانبەراندا دروست نەبێت.

دەشڵێت یەکێک لەو ماددانەی ھەمواردەکرێتەوە مادەی ٧٧ ە کە باس لەوە دەکات ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانێت بەپێی نرخی نەوت پێداچوونەوە بە داھاتەکاندا بکات.

مستەفا کەرعاوی جەختیشی لەوە کردووەتەوە، پرسی ھەموارکردنەوەی بڕگەو مادەکانی یاسای بودجە، پەیوەستە بە بازاڕی نەوت و داھاتی نەوتی ھەناردەکراو، قەبارەی خەرجییەکان و ڕێژەی کورتھێنان.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، لە چەند وەزارەتێک خەرجی پێویست بۆ پرۆژەو پێداویستییە خێراکان دابین نەکراوەو دەبێت لەمساڵدا ھەمووی خەرج بکرێت.

جەختیشی کردەوە، بەپێی مادەیەک لە بودجەدا، ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت بڕە پارەیەک زیاد بکات بۆ کورتھێنانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ یان تەرخانکردنی پارە بۆ بوارەکانی کارەبا و بازرگانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا کە سەر بە کوتلەکانی مقاومەی عێراقە وتی، بەردەوام دەبن لە ‌ھێرشەکانیان بۆسەر ھیزەکانی ئەمریکاو ھیوای خواست کە حزبوڵاش دەست بەھێرشەکانیان بکەنەوە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.

کەعبی دووپاتیکردەوە، ناوەستن لە ھێرشەکان تا دوو ئامانج بەدینەیەت، یەکەمیان کشانەوەی ئەمریکایە لە عێراق و دووەمیان راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەززە.

ھێمای بۆ ئەوەش کردووە، چاوەڕێ دەکەن حزبوڵا بگەڕێتەوەو دەست بەھێرشەکانی بکاتەوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو حزبوڵای عێراق بڕیاریدا ھێرشەکانی بۆسەر ئەمریکا لە عێراق و سوریا رابگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاریدا ھەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی پابەندی دەوامی رۆژانەی پەرلەمان نەبێت، بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ ھەر ڕۆژێک ببڕدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق ٣٠ ملیۆن دینارەو بڕیارەکەش لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بڕیارەکەش لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگی لەسەر دراو بەزۆرینە پەسەند کرا.

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر چوار پڕۆژە یاسا، لەنێویشیاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورە و ھەمواری خاوەندارێتی موڵکیەت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا ھێڵی ئاسمانی عێراق گەشتیارانی لە ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆی لە ٣ی ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار ئاگادارکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بۆ داخستنی رێڕەوی ئاسمانی روسیا گەڕێندراوەتەوە کە ھاوسنورە لەگەڵ ئۆکراین.

داواش لەو گەشتیارانە دەکات کە پێشوەختە بلیتی گەشتەکانیان بڕیوە، سەردانی نوسینگەکانی کۆمپانیاکە بکەن لە بەغداد بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ھەردوولا ھێرشی ئەم دواییەی سەر سەربازانی ئەمریکا و لێکەوتەکانیان لە ئوردن تاوتوێ کرد. 

ھەروەھا بژاردە جیاوازەکان پەیوەست بە رەوشی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 

وەزیری دەرەوەی عێراق لەو پەیوەندییەدا جەختی کردەوە لە بەردەوامی ھەماھەنگی نێوان بەغداد و ریاز لەپێناو دوورخستنەوەی جەنگی گشتگیر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سودانی بۆ کاروباری دارایی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رەوشی داھاتووی دارایی عێراق جێگیرەو بازاڕی نەوتیش ھێشتا زیاتر ١٠% لە سەرووی ئەو نرخەوەیە کە لە بودجەدا دیاری کراوە.

ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا جێگیرە، ئاستی خەرجییەکانیش تیایدا نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارەو خەرجیی وەبەرھێنانیش لەسەدا ٢٥ی کۆی خەرجییەکانی پێکھێناوە.

بەوتەی مەزھەر محەمەد، ھەناردەی نەوت بەڕێژەی دیاریکراوی خۆی جێگیرە کە  نزیکەی سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە و نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە بڕی ٧٠ دۆلار خەمڵێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بازاڕی وزەدا بە ھۆی زیادبوونی پێداویستییە بەردەوامەکان، خواست لەسەر نەوتی خاو بەگشتی زۆرە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...108109110111112...398