ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییانی عیراق دەستپێدەكات و حاجییانی هەرێمیش لە 12ی ئەم مانگەوە دەستدەكەن بە گەڕانەوە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییان لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە دەستپێدەكات و یەكەم گەشت لەرێگەی فڕۆكەخانەی تائیف و مەدینەوە دەبێت. وتیشی، ژمارەی گەشتەكان بۆ گەڕانەوەی حاجییان لە 12 و 13 حوزەیران بۆ دوو گەشت لە رۆژێكدا زیاددەبن، دواتر رۆژانە دەبێتە 4 بۆ 6 گەشت، تاوەكو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت. 

 بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش، حاجیانی هەرێم بە رێگەی وشكانی لە 12ی ئەم مانگەوە دەگەڕێنەوە و 14ی مانگ دەگەنەوە هەرێمی كوردستان، بە رێگەی ئاسمانیش یەكەم گەشتیان لە رۆژی 14ی ئەم مانگە دەبێت.