شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، گفتوگۆیەکی لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆ ئەنجامدا و باسی لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکان کرد.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند، لە گفتوگۆم لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆ باسم لە بەشداریکردنی عیراق کرد لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئۆقیانوسەکان و دووپاتمکردەوە دەبێ دەنگمان بڵند بێت لەسەر گۆڕەپانی جیهانی.

"هەروەها وتم (رووبارەکان و ئەهوارەکانی عیراق و تەواوی سستمی ژینگەیی ئەم وڵاتە لە ژێر هەڕەشەدایە، چیتر دادپەروەری ژینگەیی جیا نییە لە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی)"، خانمی یەکەمی عیراق وادەڵێت.

خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، "دەبێ دەنگ و سەنگمان هەبێ لە هەموو گفتوگۆیەکی نێودەوڵەتیدا، عیراق وڵاتێکی گرنگە، ژینگەکەشمان گرنگتر، چونکە ئایندەى منداڵەکانمانی پێوە بەندە".

کلیک لێرە بکە بۆ گوێگرتن لە تەواوی گفتوگۆی نێوان خانمی یەکەمی عیراق و رادیۆی مۆنتی کارلۆ