كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، نزیكەی یەك ملیۆن و 850 هەزار دەنگدەر تۆماری بایۆمەترییان نوێكردووەتەوە.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە 15ی حوزەیران نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دێت، تائێستاش، نزیكەی یەك ملیۆن و 850 هەزار دەنگدەر تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە، كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە و لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2005ەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەكراوە، وتیشی، هیوادارن ژمارەكە لەو ماوەیەی ماوە بگاتە دوو ملیۆن دەنگدەر.

لەبارەی تۆماركردنی هاوپەیمانییەكانیش، عیماد جەمیل وتی، پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەچووە، تۆماركردنی لیستی كاندیدەكانیش بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.