كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پێویستییان بە 250 هەزار كارمەند هەیە بۆ رۆژی هەڵبژاردن، تائێستاش زیاتر لە 187 هەزار كەس داواكارییان پێشكەشكردووە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە، تائێستاش 187 هەزار و 861 كەس داواكارییان پێشكەش كردووە.

 راشیگەیاندوە، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن كە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، پێویستییان بە 250 هەزار كارمەند هەیە.