راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، پارەدان بەشێوەی نەختینەیی لە كەرتی گشتیدا نامێنێت.

ساڵح سەلمان، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، چاكسازییەكان لە كەرتی بانكیی عیراق دەستیپێكردووە و ژمارەیەك بانكیش پیاداچوونەوەیان پێدا دەكرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، لە دامەزراوەكانی حكومەت پارەدانی كاش قەدەغە دەكرێت و دەبێت بە پارەدانی ئەلیكترۆنی.

پێشیوایە كە ئەم هەنگاوە، بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستنە بە پارەی كاش لە مامەڵەكان و رووكردنە لە سیستمی ئەلیكترۆنی و بانكی بۆ مامەڵە داراییەكان.