رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، ئیسرائیل پابەندە و سوپاسیان دەکات، کە  بە کاتی بۆمبارانکردنی غەززەیان راگرتووە،  جەختیشی کردەوە  حەماس دەبێت خێرا بکەن و کات بەفیڕۆنەدەن، ئەگەر نا "هەموو شتێک هەڵدەوەشێتوە".

ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا  لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) کە خۆی خاوەندارێتی دەکات نوسیوویەتی؛ سوپاسی ئیسرائیل دەکەم کە بە شێوەیەکی کاتی بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێک بە ئازادکردنی بارمتەکان و رێککەوتنی ئاشتی بۆمبارانکردنی راگرتووە.

ترەمپ پەیامێکی ئاڕاستەی حەماس کردوە و هۆشداریشیداوەتە حەماس کە دەبێت بە خێرایی بجوڵێتەوە، ئەو دواکەوتن قبووڵ ناکات و بەرگەی ناگرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا  نوسیویەتی؛  با بە خێرایی ئەم کارە تەواو بکەین و دڵنیایی داوە کە هەمووان بە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم پەیامەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پێگەی هەواڵی ئاکسیۆسیش رایگەیاندوە؛ نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشتوتە میسر  بۆ کۆتایی هێنان بە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئازادکردنی بارمتەکان و رێککەوتنی ئاشتی لە غەززە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی هەواڵی ئاکسیۆس بڵاویکردوەتەوە نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵات،  بۆ کۆتایی هێنان بە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئازادکردنی بارمتەکان و ڕێکەوتنی ئاشتی لە غەززە گەشتوەتە میسر.

دوای ئەوەی حەماس وەڵامی داواکاریی و پلانە 20 خاڵییەکەی ترەمپی دایەوە و رازیبون بە مەرجەکان، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند؛ بە پشتبەستن بە وەڵامەکەی حەماس باوەڕی وایە ئەوان ئامادەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.

هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ بۆردومانەکانی غەززە رابگرێت بۆ ئەوەی بارمتەکان بە خێرایی و بە سەلامەتی لەوێ دووربخرێنەوە.

پێگەی ئاکسیۆسیش ڕایگەیاندوە؛ بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە وەک خۆی ترەمپ ستیڤ ویتکۆفی ناردوەتە میسر و لەوێوە سەرپەرشتی پلانەکە دەکەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر بە رەسمی ڕایگەیاندوە؛ کە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە رۆژی دوو شەممە بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی پلانەکەی ترەمپ دوای ئاگربەستی دەستبەجێ (وەستاندی شەڕ) و رازیبونی هەردولا بە پلانەکە، پێویستە لە ماوەی 72 سەعاتدا تەواوی بارمتەکانی غەززە؛ زیندووەکان و مردوەکانیش لەلایەن حەماسەوە رادەست بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، پلانەکەی ئەمریکا بۆ غەززە دەستکاری کراوە، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە و ئاماژەکان ڕونن ئیسرائیل کار بۆ پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، نەعیم قاسم بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کوژرانی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبوڵا وتارێکی پێشکەشکرد و  ڕایگەیاند، "ئاماژەیەکی گەورە هەیە کە دەبێت بە ڕوونی لەبەردەمماندا بێت، ئیسرائیل کاردەکات بۆ پڕۆژەی 'ئیسرائیلی گەورە'".

ناوبراو جەختیکردەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەبینرێت  و ئەوەی بەسەر خەڵکەکەیدا دێت، ئاماژەیەکی روونە بۆ پڕۆژەکەی ئیسرائیل و ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، ناتوانرێت لەم پڕۆژە جیابکرێتەوە، کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.

جەخەتی لەوەشکردوە کە دەبێت هەموویان رووبەڕوی ئیسرائیل ببنەوە و  ئەو پلانەی ئەمریکا بۆ غەززە دایناوە، کە ترەمپ پێشنیاری کردووە پڕە لە مەترسی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەم پارتی راگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانیکردنی بۆ ئیمراڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، ئۆجەلان تەندروستی زۆر باشە و رایگەیاندووە، پرۆسەی ئاشتی شەڕ وپێکدادانی گۆڕیوە بۆ گفتوگۆی دیموکراسی.

وەفدی دەم پارتی لە راگەیەنراوکەدا بڵاویکردەوە، دوێنێ 3ـی10ـی2025، لە زیندانی ئیمراڵی نزیکەی سێ سەعات و نیو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک هەمیشە ئۆجەلان تەندروستی زۆر باشبووە و ورەی بەرز بووە.

لە راگەیەنراوەکەی دەم پارتیدا هاتووە، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەی ئاشتی، شەڕ و پێکدادانی گۆڕیووە بۆ گفتوگۆی دیموکراسی، هەروەها ئەو پرۆسەیە رێگری لە مەترسییە گەورەکانی وڵات دەکات.

ئۆجەلان راشیگەیاندووە، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، رێگریی لە مەترسیی زۆر گەورە کردووە، پێویستە ئەو پڕۆسەیە لەسەر بنەمای چارەسەریی زۆرێک لە کێشەکان بێت و تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بەهەند وەریبگرێت.

عەبدوڵا ئۆجەلان جەتیکردوەتەوە، گەشەسەندنی پڕۆسەکە پەیوەستە بە داواکارییە سیاسی و یاساییەکانەوە و زۆر گرنگە داواکارییە یاساییەکان لە روانگەیەکی راستەوە جێبەجێ بکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆتاییدا ئۆجەلان وتویەتی، سەدەی نوێی کۆماری تورکیا دەبێت لەسەر یاسای ئاشتی و دیموکراسی دابمەزرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
هاوسەرۆكی دەم پارتی دەڵێت: ئۆجەلان داوای کردووە كۆمیسیۆنی ئاشتی لە توركیا سەرقاڵی كات بەفیڕۆدان نەکرێت و پێویستە گفتوگۆیان لەگەڵ بكات.

تولای حاتیمئۆغۆڵاری هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، لە دواین دیداری لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی، عەبدوڵا ئۆجەلان داوایكردووە دانوستان و گفتوگۆی لەگەڵ كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی بۆ ئاشتی بكات و دیداریش لەگەڵ زۆربەی لایەنەكانی ناو پرۆسەی ئاشتیی لە توركیا و باكوری كوردستان ئەنجام بدات.

وتیشی، بە بڕوای ئۆجەلان پێویستە كۆمیسیۆن لە بری سەرقاڵكردنی و كات بەفیڕۆدان، بە خێرایی كار بكات بۆ چەسپاندنی بنەما دەستورییەكان لە پێناو پرۆسەی چارەسەریی ئاشتیانە.

حاتیمئۆغۆڵاری راشیگەیاند، ئۆجەلان ناڕەزایی دەربڕیوە كە رێگەنەدراوە بە زمانی كوردی لە كۆمیسیۆنی ئاشتی قسە بكرێت و وتویەتی رێگریكردن لە زمانی كوردی رەگەزپەرستانەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمرۆ فەرمان دەرکراوە سەرجەم هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و تەنها بەرگری بکرێت.

رادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند پێویستە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بوەستێنێت، سەرکردایەتی سیاسی سوپایان راسپاردووە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی غەززە رابگرن.

لە بەرانبەردا سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل رێنمایی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەرکرد.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ حـ.ـەماس پلانەکەی ترەمپی بۆ راگرتنی شەر لەغـ.ـەززە قبوڵکرد و سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غـ.ـەززە رابگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی کۆتایی خۆی لەسەر پلانی ئاگربەستی دۆناڵد ترەمپ راگەیاند و رەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان نیشاندا. هاوکات، جەختی کردەوە کە داهاتووی کەرتی غەززە پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە لە چوارچێوەیەکی گشتگیری فەڵەستینیدا یەکلایی بکرێتەوە.

بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا، هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە وەڵامەکەیان رادەستی لایەنە نێوەندگیرەکان کردووە.

حەماس رایگەیاند: "لە پێناو پەرۆشیمان بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان، گفتوگۆی فراوانمان ئەنجامدا بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پلانی ترەمپدا."

لە خاڵێکی تردا هاتووە: "بۆ ئەوەی شەڕ رابگیرێت و کشانەوەی تەواوەتی مسۆگەر بکرێت، رەزامەندیی خۆمان لەسەر ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان، چ ئەوانەی لە ژیاندا ماون و چ روفاتەکان، بەپێی پێشنیازەکەی ترەمپ، رادەگەیەنین."

حەماس جەختیشی کردەوە کە ئامادەن دەستبەجێ لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بچنە ناو گفتوگۆوە بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.|

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لە دوای شەڕ، حەماس هەڵوێستی پێشووی خۆی دووپاتکردەوە و رایگەیاند: "رەزامەندیی خۆمان نوێ دەکەینەوە لەسەر رادەستکردنی ئیدارەی کەرتەکە بە دەستەیەکی فەڵەستینی لە کەسانی سەربەخۆ، بە رەزامەندیی نیشتمانی و لەسەر بنەمای پشتیوانیی عەرەبی و ئیسلامی."

بزوتنەوەکە رونیکردەوە کە ئەو خاڵانەی لە پێشنیازەکەی ترەمپدا هاتوون و پەیوەستن بە داهاتووی کەرتی غەززە و مافەکانی گەلی فەڵەستین، "پەیوەستە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییەوە کە لە چوارچێوەیەکی نیشتمانیی فەڵەستینیی گشتگیردا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."

حەماس جەختی کردەوە کە "ئەو پرسانە لەسەر بنەمای یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەبێت و حەماسیش وەک بەشێک لەو چوارچێوە نیشتمانییە، بە هەموو بەرپرسیارێتییەکەوە بەشداریی تێدا دەکات."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هنری یوسف حەمرە، حاخامی سوری-ئەمریکی، کاندیدبوونی خۆی بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی گەلی سوریا (پەرلەمان) لەسەر بازنەی دیمەشق راگەیاند، بەمەش دەبێتە یەکەم کاندیدی جولەکە لەو کاتەوەی جولەکەکانی سوریا لەدوای شەڕی  ساڵی 1967ـەوە لە خۆکاندیدکردن بۆ ئەنجومەنی گەل بێبەشکران.

هنری حەمرە تەمەنی 48 ساڵە و کوڕی یوسف حەمرە، گەورە حاخامی جولەکەکانی سوریایە لە نیویۆرک. باوکی لە ساڵی 1992 سوریای بەجێهێشت دوای ئەوەی حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووتر، قەدەغەی گەشتکردنی لەسەر جولەکەکان هەڵگرت، کە لەو کاتەدا کەمتر لە 10 جولەکە لە دیمەشقی پایتەختدا مابوونەوە.

بەپێی ماڵپەڕی "تەلەفزیۆنی سوریا"، حەمرە لە راگەیاندنی کاندیدبوونی خۆیدا لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، جەختی لەسەر دروشمی "بەرەو سوریایەکی گەشەسەندوو، لێبووردە و دادپەروەر" کردووەتەوە و ئامانجەکانیشی بریتین لە "پەیداکردنی دادپەروەری، پاراستنی میراتی سوریا و هەڵگرتنی سزاکان".

حەمرە وتوویەتی: "من باوەڕم بە سوریایەکی یەکگرتوو هەیە بۆ هەموو سورییەکان، لە حەسەکەوە بۆ سوەیدا، و لە دەرعاوە بۆ لازقیە، و لە دیمەشقەوە بۆ حەلەب."

ناوبراو دووپاتیشی کردەوە کە لەگەڵ رەوەندی سوری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی "یاسای قەیسەر" بەبێ هیچ مەرجێک.

جێی باسە، یاسای قەیسەر سزای ئابووریی بەسەر سوریادا سەپاندووە کە ئامانج لێی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بوو، بەڵام ئیدارەی نوێ لە دیمەشق هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێلیکۆپتەرێکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە بەرزاییەکانی چیای ئۆشتۆرانکۆ لە پارێزگای لورستان تووشی روداو بوو و کەوتە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری عەلی محەمەدی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای لورستانەوە بڵاویکردەوە، "ئەم هێلیکۆپتەرە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و رزگارکردنی ژنێکی ونبوو، نێردرابووە بەرزایی4 هەزار مەتریی 'چاڵکەبود' لە ئۆشتۆرانکۆ".

ناوبراو وتیشی، "هێلیکۆپتەرەکە لە بەرزیی 2800 مەتریدا تووشی روداو بووە و 8 سەرنشینی هەبووە کە پێکهاتبوون لە تیمی فڕۆکەوانی و فریاگوزارانی مانگی سوور."

بەپێی نوێترین زانیارییەکانی مانگی سوور، دوای پەیوەندیکردن بە رزگاربووانی روداوەکەوە، دەرکەوتووە کە 9 کەس لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون و بەداخەوە یەکێک لە سەرنشینەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا 6 تیمی ئۆپەراسیۆنی لە لورستانەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری روداوەکە و گواستنەوەی بریندارەکانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، پێویستە تا کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی واشنتن(کاتژمێر 1ی بەیانیی رۆژی دووشەممە بە کاتی هەولێر)، رێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە غەززە بکرێت.

ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "دەستبەجێ هەموو بارمتەکان ئازاد بکەن، بە روفاتی کوژراوەکانیشەوە! پێویستە تا ئێوارەی یەکشەممە کاتژمێر (6)ی ئێوارە بە کاتی واشنتن دی سی، رێککەوتن لەگەڵ حەماس بکرێت. هەموو وڵاتێک (پلانەکەی) واژۆ کردووە".

لە پۆستەکەیدا دەڵێت: "لەسەر بەختی حەماس، دوایین دەرفەتیان پێدەدرێت. وڵاتە گەورە و بەهێز و زۆر دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دەوروبەری، لەگەڵ ئەمریکا و بە رەزامەندیی ئیسرائیل، دوای 3 هەزار ساڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر ئاشتی رێککەوتوون".

هەروەها دەڵێت: "ئەم رێککەوتنە ژیانی هەموو چەکدارە بەجێماوەکانی حەماسیش دەپارێزێت. وردەکارییەکانی بەڵگەنامەکە بۆ جیهان ئاشکرایە و بۆ هەمووان رێککەوتنێکی گەورەیە. بە هەر شێوەیەک بێت ئاشتیمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت. توندوتیژی و خوێنڕشتن دەوەستێت".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشی 7ی ئۆکتۆبەر، پێشوەختە زیاتر لە 25 هەزار چەکداری حەماس کوژراون. زۆربەی ئەوانەی ماونەتەوە لە روی سەربازییەوە گەمارۆ دراون و تەنها چاوەڕێی ئەوە دەکەن من فەرمانی 'بڕۆ' بدەم، بۆ ئەوەی ژیانیان بەخێرایی لەدەست بدەن".

وتیشی: "ئەوانەی تریش، دەزانین لە کوێن و کێن، راودەنرێن و دەکوژرێن".

ترەمپ هۆشداری دا و وتی: "ئەگەر ئەم رێککەوتنە، کە وەک دوایین دەرفەتە، جێبەجێنەکرێت، دۆزەخ هەڵدەگیرسێت، بە شێوەیەک کە پێشتر کەس نەیبینیوە دژی حەماس".

ترەمپ داوای لە "هەموو فەڵەستینییە بێتاوانەکان" کرد "دەستبەجێ ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵن کە لەوانەیە لە داهاتوودا مەرگێکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و بچنە بەشە ئارامترەکانی غەززە. چاودێریی باش بۆ هەمووان دابین دەکرێت".

پێشتر لە رۆژی هەینیدا، سەرکردەیەکی حەماس رایگەیاندبوو کە بزووتنەوەکە پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ لێکۆڵینەوە لە پلانە مشتومڕاویەکەی ترەمپ.

سەرکردەکە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی وت: "حەماس هێشتا بەردەوامە لە گفتوگۆکان سەبارەت بەو پلانەی ترەمپ کە پێشکەشی بزوتنەوەکە کراوە و ناوبژیوانانی ئاگادار کردووەتەوە کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێویستیان بە کات هەیە".

پلانەکە کە ترەمپ رۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد، لەسەر وەستانێکی دەستبەجێی شەڕ لە کەرتی غەززە رادەوەستێت هەر کە هەردوو لایەنی ناکۆک رەزامەندی لەسەر پلانەکە بدەن و دوای ئەوەش هەموو بارمتە دەستبەسەرکراوەکان لە کەرتی غەززە و سەدان دەستگیرکراوی فەڵەستینی لەلای ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی دەم پارتی جارێكی تر سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی كرد.

ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان"دەم پارتی"لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی كرد.

وەفدەكەش پێكهاتوون لە پەروین بوڵدان و میدحەت سنجار و پارێزەر ئۆزگور ئەرۆڵ، هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی و كۆبونەوەكانی كۆمیسیۆنی پشتیوانی و برایەتی لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێكرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3پلەی رێختەر ناوچەی "زەوارە"ی لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران هەژاند.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10کیلۆمەتریی زەویدا بووە.

هەروەها باس لەوەشکراوە کە بوومەلەرزەکە لە شارەکانی قوم و تارانیش هەستی پێکراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هاوکاری قەتەر و تورکیا، کاردەکات بۆ  رازیکردنی بزوتنەوەی حەماس تاوەکو پلانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە غەززە قبووڵ بکات.

عەبدولعاتی لە لێدوانێکیدا لە پەیمانگای فەرەنسی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وتی: "ئێمە لەگەڵیان کۆدەبینەوە و هەماهەنگی لەگەڵ براکانمان لە قەتەر و هاوکارانمان لە تورکیا دەکەین، بۆ ئەوەی حەماس رازی بکەین وەڵامێکی ئەرێنی بۆ ئەم پلانە هەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێمە زۆر بەوریاییەوە مامەڵە دەکەین و لە ئێستادا لەگەڵ حەماس لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی کاردانەوەی ئەوان لەسەر ئەم پلانە بزانین".

وەزیری دەرەوەی میسر هۆشداریشیدا و وتی: "ئەگەر حەماس پلانی ترەمپ رەتبکاتەوە، رەوشەکە زۆر سەخت دەبێت و بەرەو پەرەسەندن دەچێت".

لەلایەکی دیکەوە، عەبدولعاتی جەختی کردەوە کە میسر "لەژێر هیچ بارودۆخێکدا" رێگە بە کۆچپێکردنی دانیشتووانی غەززە نادات.

پلانی ترەمپ، کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە و لە 21 خاڵ پێکدێت، هێشتا پێویستی بە رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە. یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پلانەکە ئەوەیە کە خودی ترەمپ سەرپەرشتی لیژنەیەک بکات بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی گواستنەوە لە کەرتی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  
  

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە لەسەر دۆخی غەززە و ئاماری قوربانییان کەرتەکەشی ئاشکرا کردوە؛ لە چوار منداڵ یەکیان بریندارە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین ئاماردا دەڵێت؛ نزیکەی 42 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بریندارن و کاریگەری برینەکە لەسەر ژیانیان بەجێماوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەزاران بریندار لە کەرتەکەدا  بۆ ساڵانی داهاتوو پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە و لە هەر چوارمنداڵێکی غەززە یەکیان بریندارە.

بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەکانی غەززە، لە سەرەتای شەڕەوە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 دەستیپێكرد، جگە لە کوژرانی زیاتر لە 66 هەزار،  167 هەزار و 376 کەس بریندار بوون و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش لایکەم، یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەیان لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ لێدوانەکانی گروپی حەوت سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران راست نین و شەرمەزاری دەکەن، جەختی لەوەشکردەوە ئەم هەڵوێستەی گروپی حەوت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت سروشتی نایاسایی و ناڕەوای گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بگۆڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسمائیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ لێدوانەکانی گروپی حەوت چەواشەکارین و دورن لە راستییەوە، وێنای راستی رەوشی ئێستا ناکەن.

بەقائیی ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەمریکا لە بنەڕەتدا هۆکاری سەرەکی رەوشی ئێستایە؛ بەهۆی کشانەوەی نایاسایی و تاکلایەنەی لە JCPOA لە ساڵی 2018 و دواتر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی  JCPOA.

وتەبێژەکەی ئێران وتوشیەتی؛هێرشەی سەربازی ئیسرائیل بە هەماهەنگی و هاوکاری ئەمەریکا لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا، پێشێلکارییەکی یاسایی و دیبلۆماسی روون بوو.

ئەم لێدوانانەی بەقائی لە کاتێکدایە، گروپی حەوت کە لە( کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا) پێکدێن   لەبارەی سزاکانی سەرئێرانەوە رایانگەیاند بوو؛ پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی سزاکان دەکەن بۆ سەر تاران، ئەوان ئێرانیان بە کەمتەرخەم زانیوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا بەرامبەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

 

 

 

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل رێگریی كرد لە گەیشتنی 13 بەلەمی كەشتیگەلی خۆراگریی جیهانیی بۆ غەززە ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش دەڵێت سەرنشینەكانیان دەنێرنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەندینجار هۆشدارییان داوەتەوە كاروانی كەشتیگەلی  خۆراگریی جیهانیی كە ئاراستەكەی بگۆرێت، بەڵام كاروانەكە  رەتیكردۆتەوە و بەردەوام بووە لە رۆیشتن بەرەو كەناراوەكانی غەززە، بۆیە لە لایەن هێزی دەریاوانی وڵاتەكەیان رێگری كراوە لە 13 بەلەم و لەگەڵ سەرنشینەكانیان گواستراونەتەوە بۆ كەناراوەكانی ئیسرائیل، بەڵام 30 بەلەمی ئەو كەشتیگەلە بەردەوامە لە رۆیشتن بەرەوە غەززە.

كەشتیگەلی خۆراگری جیهانی، بە ئامانجی شكاندنی گەمارۆكانی ئیسرائیل لەسەر غەززە لە مانگی هەشتەوە لە بەرشەلۆنەوە بەرێكەوتووە، 40 بەلەم لەخۆ دەگرێت، كە زیاتر لە 500 پارێزەر و چالاكوان و پەرلەمانتاریان لە 44 وڵاتەوە هەڵگرتووە، ئامانجیانە هاوكاری بگەیەننە خەڵكی غەززە.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەو سەرنشینانەی لە ناو بەلەمەكاندا بوون دەستبەسەر كراون و  رەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...102103104105106...175