جیهانجیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران چەندین دەرفەتی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن لەبارەی بەرنامە ناوەکییەکەی دەستداوە، جەختیشی کردەوە کە تاران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی رایگەیاند، ئێران تەواوی دەرفەتەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لە دەستداوە.

رۆبیۆ ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ رێککەوتن دەبێت ئێران گرنتی ئەوەبدات نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هەرگیزیش نابێتە خاوەنی ئەو چەکە.

لەبارەی رەوشی ئێرانیشەوە، وەزیرەکەی ئەمریکا وتویەتی؛ تاران لە ئێستادا لە هەمووکات لاوازترە، تاران توانای درۆن و موشەکیی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە و هێزی دەریایی و ئاسمانیی وڵاتەکە تێکشکێنراون.

لە بارەی رەوشی گەروی هورمزیشەوە، مارکۆ رۆبیۆ دڵنیای داوە، کۆنتڕۆڵی گەروەکە لە دەستی ئێراندا نەماوە و ئاستی گواستنەوەی نەوت تێیدا گەیشتووەتەوە ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ و ئێستا ئابوری ئێران لە خراپترین رەوشی مێژووی خۆیدایە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو خۆپێشاندانانەی روویان لە فەڕەنسا کردووە پەیوەندییان بە قەیرانی قوتابخانەکانەوە نییە، بەڵکو دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە بە "کۆچبەریی بەکۆمەڵی لەکۆنتڕۆڵدەرچوو" وەسفی کرد، و بزووتنەوەکەشی بە ئیسلامەوە بەستەوە.

ترەمپ وتیشی: بابەتی سەرەکی پەیوەندیی بە ئیسلام و ئارەزووی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتێکەوە هەیە کە رۆژێک لە رۆژان مەزن بووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە لە 17ی ئەیلوولی رابردووەوە فەڕەنسا شەپۆلێک لە خۆپێشاندانی قوتابیانی بەخۆوە بینیوە، کە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شارۆچکەی "کری تای" لەسەر کەمیی میلاکی فەرمانبەران دەستی پێکرد و دواتر پەرەی سەند بۆ ناوچە جیاوازەکانی تری وڵاتەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) راستیی ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە باسیان لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا دەکرد لە دەریای سووردا.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کەناڵە رەسمییەکانی راگەیاندنی ئێران راپۆرتی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و ئیدعا دەکەن کە هەلیکۆپتەرێکی جۆری MH-60Rی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو بارودۆخی فریاگوزاری راگەیاندبوو.

سێنتکۆم راپۆرتەکانی سەر کەوتنەخوارەوەی هۆلیکۆپتەرەکەی بە ناڕاست وەسف کرد و زیادی کرد: سەرجەم فڕۆکە و کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەندروستن و لە شوێنەکانی خۆیان جێگیرن.

شەوی دوێنێ دووشەممە، سیستەمەکانی بەدواداچوونی گەشتە ئاسمانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بارودۆخێکی فریاگوزارییان لەسەر ئاوەکانی دەریای سوور تۆمارکردووە، بەوپێیەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا کۆدی فریاگوزاری بڵاوکردبووەوە پێش ئەوەی لە شاشەی رادارەکان لە بەرانبەرکەناراوەکانی شارۆچکەی یەنبەعی سعودییەوە ون بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواکاری گشتیی فیدراڵی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، پۆلیس (ئۆگست هانینگ)، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی وڵاتەکەی بە گومانی سیخوڕیکردن دەستگیرکردووە.

هانینگ لە کانوونی یەکەمی 1998 تا تشرینی دووەمی 2005 پۆستی سەرۆکی دەزگاکەی بەدەستەوە بووە، پێش ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و تا ساڵی 2009 وەک سکرتێری دەوڵەت کاربکات.

بپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی داواکاری گشتی، ناوبراو رووبەڕووی چەندین تۆمەت بووەتەوە، لەوانە: گومانی سیخوڕیکردن دژی دەوڵەت، درکاندنی نهێنییەکانی دەوڵەت، هەوڵدان بۆ خیانەتی گەورە، و کارکردن وەک بریکاری دەزگایەکی نهێنی.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەرێکی پێشووی پلەباڵا لە دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە، بە گومانی ئەوەی لە بەرانبەر پارەدا و لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا، سەدان بەڵگەنامەی نهێنیی رادەستی هانینگ کردووە.

پۆلیس بەرەبەیانی ئەمڕۆ هانینگ-ی لە ماڵەکەی خۆی لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکرد.

لە هەمان کاتدا، هاوکارەکەی هانینگ کە بەپێی یاساکانی تایبەتمەندیی ئەڵمانیا تەنها بە ناوی "مانفرێد د." ناسێنراوە، لە ویلایەتی باڤاریا دەستبەسەرکراوە.

داواکاری گشتی رایگەیاندووە، دەسەڵاتداران سەرقاڵی پشکنینی موڵک و ماڵی هەردوو تۆمەتبارەکەن، بە شاری بەرلین-یشەوە.

ناوبراو رووبەڕووی تۆمەتی هاوکاریکردن و هاندانی هەوڵی خیانەت و سیخوڕیکردن دژی دەوڵەت بووەتەوە. نوسینگەی داواکاری گشتی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دوو پیاوە لە ساڵی 2010دا گەیشتوونەتە رێککەوتن لە نێوان خۆیاندا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی، "مانفرێد د." لە ساڵی 2012 تا ئاداری 2026 پۆستی سەرۆکی دیوانی بۆ چەندین سەرۆکی یەکبەدوایەکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا بەدەستەوە بووە، کە لەوێدا دەستڕاگەیشتنی بە زانیاری و بەڵگەنامەیەکی زۆری نهێنی هەبووە.

ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕوا وایە "مانفرێد د." تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 نزیکەی 2000 بەڵگەنامەی رادەستی هانینگ کردبێت، کە زانیاری و بابەتی بەنهێنیکراویان تێدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی دا لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە دەستڕێژی گولـلە بۆ ئەنجامدەری تاوانی کوشتنی بەکۆمەڵ لە سەربازگەیەکی تێکساس لە ساڵی 2009، ئەمەش شێوازێکە کە سوپای ئەمریکا زیاتر لە 60 ساڵە بەکاری نەهێناوە.

نیزاڵ حەسەن، کە ئەمریکییەکی موسڵمانی بەڕەگەز فەلەستینییە، لە 5ی تشرینی دووەمی 2009 لە ناوەندێکی پزیشکی لە سەربازگەی گەورەی "فۆرت هود" دەستڕێژی گولــلەی کرد، بە مەبەستی رێگریی لە بەشداریی سەربازان لە شەڕێکدا کە بە "نایاسایی" وەسپیدەکرد لە ئەفغانستان و عیراق.

هێرشەکە، کە لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدرا بە "گورگی تەنیا"ی سەر بە رێکخراوی قاعیدە بوو، بووە هۆی کوژرانی 13 کەس (کە 12یان سەرباز بوون) و برینداربوونی دەیان کەسی تر.

شۆن پارنێڵ، وتەبێژی پێنتاگۆن رۆژی دووشەممە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیای "ئێکس"ەوە روونی کردەوە کە پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری "پێشنیاری کردووە و سەرۆک دۆناڵد ترەمپیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە تەقەکردن لەلایەن مەفرەزەیەکی سێدارەدانی سەر بە سوپای ئەمریکاوە دژی تیرۆریستی سزادراو نضال مالک حسن".

ئەوەشی زیاد کرد: وەزیری سوپا کات و شوێنی جێبەجێکردنی سزاکە دیاری دەکات.

نیزال حەسەن کە پێشتر پزیشکی دەروونی بووە لە سوپادا، لە کاتی هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بوو و لە ئێستادا تووشی ئیفلیجی نیوەیی بووە.

لە ساڵی 2013دا دادگایەکی سەربازی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند و لە ئێستادا لە بەندیخانەیەکی سەر بە سوپا لە ویلایەتی کانساس لە ناوەڕاستی وڵات دەستبەسەرە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی بەردەوام و مێژویی لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەیە، بەتایبەت دوای هەوڵێکی بێ ئەنجامی لەسێدارەدانی تاوانبارێک بە ناوی "کریستا پایک" لە هەفتەی رابردوودا لە ویلایەتی تێنسی لە باشوری وڵات.

پایک تا ئێستاش لە نەخۆشخانەدا لە بارودۆخێکی مەترسیدادایە دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دوو دەرزی کوشندە رزگاری بوو، کە بڕیار بوو بەهۆیەوە بێتە یەکەم ژن کە لە دوای زیاتر لە دوو سەدەوە لە ویلایەتی تێنسی لەسێدارە بدرێت.

لە پێنج ویلایەتی ئەمریکادا رێگە بە بەکارهێنانی مەفرەزەی تەقەکردن/سێدارەدان دەدرێت بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان. بەڵام سوپای ئەمریکا لە ساڵی 1961 ەوە ئەم شێوازەی بەکارنەهێناوە.

نیزال حەسەن لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا بڕیاریدا خۆی بەرگری لە خۆی بکات، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک پێشکەش بکات یان داوای ئامادەبوونی هیچ شایەتحاڵێک بکات.

ناوبراو هەرگیز تۆمەتەکانی رەتنەکردەوە، و بەپێی پارێزەرە دەستنیشانکراوەکانی لەلایەن دادگاوە، وادیار بوو هەوڵی بەدەستهێنانی سزای لەسێدارەدان دەدات.

لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، دانیشتنەکان ئاشکرایان کرد کە حەسەن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییەکی سەر بە رێکخراوی قاعیدە هەبووە، کە ئەویش مەلا ئەمریکییەکە "ئەنوەری عەولەقی" بوو، کە لە ساڵی 2011 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا لە یەمەن کوژرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسەر و سیاسەتمەداری بەناوبانگی بەریتانی و دۆستی دێرینی كورد، جێفری ئارچەر لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


نووسەری بەناوبانگی جیهانی و سیاسەتمەداری پێشووی بەریتانی، لۆرد جێفری ئارچەر، لە تەمەنی 86 ساڵیدا  كۆچی دوایی كرد.


ئارچەر لە كاتی نووسیندا كۆچی دوایی كردووە، ئەوەش دوای رۆژێك لە ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبە نوێیەكەی دێت كە بۆ سەدان هەواداری.


كتێبەكانی ئارچەر سەدان ملیۆن دانەیان لە سەرانسەری جیهاندا لێ فرۆشراوە. 


ناوبراو لە ساڵی 1992 بە دەستنیشانكردنی ئەندامی ئەنجومەنی لۆردان رێزی لێنرا.


جێفری ئارچەر بە دۆستی دێرینی كورد ناسراوە و لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا هاوكاری پەنابەرانی كوردی كردووەو هاوكاربووە لە گەیاندنی دۆسیەی كورد.


هەروەها ساڵی 1991 لەرێگەی كۆنسێرتێكەوە داهاتی بۆ هاوكاری پەنابەرانی كورد كۆكردووەتەوە دوای جەنگی كەنداو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە رێگەی دەریاوە بەتەواوی وەستاوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی واشنتۆن بۆ سەپاندنی گۆشەگیریی ئابووری بەسەر تاراندا.

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کرد: وڵاتەکەی هاوکار بووە لە تێپەڕاندنی 1.1 ملیار بەرمیل نەوت لە رێگەی گەروی هورمزەوە، لە کاتێکدا ئێران نەیتوانیوە تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش لەو رێگەیەوە تێپەڕێنێت.

بیسێنت جەختیشی کردەوە: بۆ یەکەمجار لە مێژوی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە، ئەم هەفتەیە هیچ بڕە نەوتێکی ئەو وڵاتە لەسەر دەریاکاندا نابێت، بەوەش جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بە شێوازێکی بێپێشینە ئێرانی تووشی گۆشەگیری کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روسیا داوای لە دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی بیانیی ئامادە لە کیێڤ کردەوە شارەکە بەجێبهێڵن، و هۆشداریی دا کە هێزەکانی بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسێنەرەوەی بەربڵاو بۆ سەر پایتەختی ئۆکراین.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هۆشدارییەکەی بۆ نێردە دیپلۆماتییەکان دووبارە کردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییانی بیانی و دیپلۆماتکارانی کیێڤ کردووە شارەکە چۆڵ بکەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی بەرنامەدار و بەردەوام بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان و ژێرخانی پەیوەندیدار بە پێشەسازیی بەرگریی ئۆکرانیا.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر کیێڤ لەم رۆژانەی دواییدا چڕتر بوونەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتەکانی مەیدانیشدا، ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی روسیا، پردی باکوری لەسەر رووباری دنیپرۆ پێکا، کە بەهۆیەوە زیان بە رووی پردەکە و تۆڕی وایەرەکانی پاس کەوت و هاتوچۆ لەسەری راگیرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەم زووانە دەستدەکات بە پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتەکەی، بەبێ ئەوەی وردەکاری لەسەر کات یان بڕی نەوتی دیاریکراو بخاتە روو.

ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە شارۆچکەی مۆبیلی ویلایەتی ئالاباما وتی: بەم زووانە و بەبێ هیچ تێچوویەک، یەدەگی ستراتیژیمان پڕ دەکەینەوە. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم ئاماژەی بەوە کردبوو ئەمریکا بڕێکی زۆر نەوت لە ڤەنزوێلا وەردەگرێت و بەم زووانە یەدەگی نیشتمانیی پێ پڕ دەکاتەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە یەدەگی نەوتی ستراتیژیی ئەمریکا بۆ نزیکەی 284 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، کە نزمترین ئاستییەتی لە ساڵی 1982ەوە.

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکاش رایگەیاندووە کە یەدەگی جیهانیی نەوت لە ساڵی 2026 دا نزیکەی 400 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.

یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا کە لە ساڵی 1975 دامەزراوە، گەورەترین یەدەگی بارودۆخی فریاگوزارییە لە جیهاندا و توانای کۆکردنەوەی 714 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا 40٪ی توانای کۆگاکردنی راستەقینەی پڕکراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا جەخت لەوە دەكاتەوە، جەنگی ئێران بەمزووانە كۆتایی دێت و دەڵێت: نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دادەبەزێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران ئێستا لە رەوشێكی سەختتدا دەژی و جەنگی دژ بە ئێران لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم زووانە شەڕ كۆتایی دێت.

دەشڵێت، ئێستا وڵاتانی ئەوروپی هاوكاری ئەمریكا دەكەن و بڕێكی زۆری نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ بازاڕەكانی جیهان دابین دەكەن، جەختی لەوەشكردەوە، دوای كۆتاییهاتنی ئەم رەوشە، نرخەكان دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی پێش قەیرانەكە و رەنگە بۆ خوار ئەو ئاستەش دابەزن.

لە لایەكی ترەوە، فاتیح پیرۆل سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئەوەی خستەڕوو، بڕیاری وڵاتانی گروپی حەوت بۆ ئازادكردنی بڕی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كۆگا ستراتیژییەكاندا، كاریگەریی ئەرێنی لەسەر سەقامگیریی بازاڕی جیهانی هەبووە و لە ئێستادا نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، چەند وڵاتێکی رۆژئاوایی بە نهێنی پلانیان هەیە بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە کیێڤ بۆ شاری لڤۆڤ یانرڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوە نهێنییە لە ترسی چڕبوونەوەی هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی روسیایە بۆ سەر ژێرخان و ناوەندەکانی بڕیاردان لە پایتەخت، هاوکات لەگەڵ تاوتوێکردنی ئەگەری راگەیاندنی کیێڤ وەک هێڵی بەرکەوتن لەلایەن ئۆکراین.

گاردیان لە زاری دیپلۆماتکارانەوە بڵاویکردوەتەوە، هەوڵدراوە وردەکاری پلانەکە بە نهێنی بهێڵدرێتەوە، تا ورەی ئۆکراینەکان نەڕوخێت.

ئەم پەرەسەردنانە لە کاتێکدایە گرژییەکان گەیشتوونەتە لووتکە؛ ڤلادیمیر پوتین لە کۆڕبەندێکدا رایگەیاند روسیا نیازی هێرشکردنە سەر ئەوروپای نییە، بەڵام هۆشداری دا کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی یان هەرێمی داڕبڕاوی کالینینگراد بە هەموو جۆرە چەکێک، لەوانەش چەکی ئەتۆمی  وەڵام دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەكانی ترەمپ، ئەمریكا پلانی هەیە لە هەفتەكانی داهاتوودا نۆ هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، ئیدارەی ترەمپ حەوت هەزار سەربازی هێزی دەریایی و دوو هەزار مارێنز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات. 

بەپێی ڕۆژنامەكە،  هێزە نوێیەكە توانای ئەنجامدانی هێرشی موشەكی و روبەڕووبوونەوەیان هەیە و ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە 50 هەزار سەرباز.

ئاماژە بەوەشكراوە، كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج واشنتۆن كە ئێستا لە دەریای عەرەبدایە یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیو بوش كە ئێستا لە زەریای هیندیدایە و یو ئێس ئێس تیۆدۆر رۆزڤێڵت بەرەو شوێنی  بەرەو بەڕێدەكەون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر هەڕەشەی هێرشكردنەسەر ئێران و روخانی دەسەڵاتەكەی دەكات. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریكی رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران دەروخێنێت لە پێناوی هێنانەدی ئاشتی لە جیهاندا و خۆی ناو ناوە سەرۆكی ئاشتی.

دەشڵێت، تائێستا بڕیاری نەداوە جەنگەكە بوەستێت و چاوەڕێی كاتێكی دیاریكراو دەكات بۆ دەستپێكردنەوە جەنگ. 

وتیشی، سوپای ئەمریكا بەهۆی بۆردومانی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە یۆرانیۆمی وڵاتەكەی خستوەتە ژێر خۆڵ و ناتوانرێت جارێكی تر دەستی پێبگات. 

ترەمپ راشیگەیاند، 159 كەشتی ئێران نقومكراون و رادار و سیستمی بەرگری وڵاتەكە بە تەواوی تێكشكاون و بەهۆی گەمارۆی سوپای ئەمریكاوە ئێران هیچ چالاكییەكی لە بەندەرەكانی نەماوە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی روسیا رایگەیاند، پێشنیازی گواستنەوەی بەشێك لە یۆرانیۆمی ئێران بۆ روسیا هێشتا ماوە و ئامانجی ئەم پێشنیازە هێوركردنەوەی رەوشەكە و لابردنی سزاكان و كردنەوەی گەروی هورمزە. 

ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، مۆسكۆ دژی جەنگە و داوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ هەمو كێشەكان دەكات و پێشنیازی وڵاتەكەی بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ خاكی روسیا هێشتا لەسەر مێزی دانوستانە.

وتیشی، ئەم پێشنیازە پێشتر باسكراوە و لەسەرەتای ئەمساڵدا ئێران، ئەمریكا و ئیسرائیل رەزامەند بون، بەڵام دواتر ئەمریكا هەڵوێستی خۆی گۆڕی و روسیا ئامادەیە هاوكاری دۆسیەی ئەتۆمی بكات و ئامانج لێی كۆتایی هاتنی جەنگە.
پوتن هیوای خواست سزاكانی سەر ئێران لاببرێن و و گەروی هورمز بكرێتەوە و چیتر هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەروەكە سنوردار نەكرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێنتاگۆن گرێبەستێکی 24.4 ملیار دۆلاریمان بۆ پڕکردنەوەی پاشەکەوتی موشەکی ئیمزاکرد.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە گرێبەستێکی گەورەی بە بڕی 24.4 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی «رایسیۆن» ئیمزا کردووە. ئامانج لەم هەنگاوە خێراکردنی بەرهەمهێنانی موشەکە بەرگرییەکانی جۆری «ئێس ئێم-6» (SM-6)ـە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتبەندانەی کە لە پاشەکەوتی سەربازیدا دروست بوون.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و توانای درێژکردنەوەی بۆ دوو ساڵی تریشی هەیە، ئەمەش دەستەبەریی پێویست بۆ بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکردن و هێزی کار دابین دەکات.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت جەنگەکەی 28ی شوباتی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەشێکی زۆر لە پاشەکەوتی موشەکیی ئەمریکای بەكار هێناوە و کێبڕکێی دابینکردنەوەی خێرای لاواز کردووە.

لای خۆیەوە، مانگی رابردوو پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن ڕایگەیاندبوو کە بەکاربردنی موشەکەکان لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «تووڕەیی داستانی» (Operation Epic Fury) بووەتە هۆی کەمبوونی پاشەکەوتی ستراتیژی. هاوکات، نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس هۆشداریی داوە کە ئەم دۆخە ئەمریکا بۆ چەندین ساڵ بە پاشەکەوتێکی کەمەوە دەهێڵێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی روسیا هۆشداریی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ و ئەتۆمی دەدات و رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر کاڵینینگراد، سەرجەم چەکەکانیان بەکاردێنن.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەستەمە بە دڵنیاییەوە بگوترێت چەکی کۆمەڵکوژ هەرگیز بەکارناهێنرێت، جەختیشی لەسەر پێویستیی رێگریکردن لە رودانی سناریۆیەکی لەو شێوەیە کردەوە.

پوتن لە میانی وتارێکیدا لە کۆڕبەندی "ڤالادای" بۆ شارەزایانی نێودەوڵەتی لە موسکۆ وتی، "ئایا دەتوانین دڵنیا بین لەوەی ئەم چەکە هەرگیز بەکارنایەت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر، دەبێت ئەم بابەتە لەبەرچاو بگرین و لێی بەدوور بوین."

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گۆڕانی نەخشەی جیهان، بەردەوامبوونی ململانێ نێودەوڵەتییەکان ئەگەرێکی زۆر بەهێزە، بەڵام هاوتەریب بە پاشەکشەی "هەژموونی رۆژئاوا" رەوشەکە بەرەو باشتربوون دەچێت.

هاوکات پوتن هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) هێرش بکەنە سەر هەرێمی "کاڵینینگراد"، موسکۆ بژاردەی بەکارهێنانی "تەواوی جۆرەکانی چەک" تاوتوێ دەکات، بە چەکی ئەتۆمیشەوە، بەڵام جەختی کردەوە کرملن نیازی نییە هێرش بکاتە سەر هیچ لایەنێک.

پوتن وتیشی: "ئەگەر بابەتەکە بگاتە هێرشی راستەوخۆ بۆ سەر روسیا و بە تایبەتی بۆ سەر کاڵینینگراد، ئەوا پرسی بەکارهێنانی سەرجەم ئەو چەکانەی هەمانە دەکەوێتە سەر مێز."

ئەم هۆشدارییانەی پوتن هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان لە دەوروبەری هەرێمی کاڵینینگراد، کە ناوچەیەکی دابڕاوی روسیایە و دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا، لیتوانیا و دەریای بەڵتیک، لە مانگەکانی رابردوودا ناتۆ چەندین راهێنانی سەربازیی لە سنورەکانی ئەو ناوچەیە ئەنجامداوە، ئەمەش وایکرد موسکۆ هۆشداری رەسمی بداتە ناتۆ لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی بێپێشینەی چالاکییە سەربازییەکانی لە سنورەکانی رۆژئاوای روسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...34567...640