سوھەیل شاھین وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، نابێت تا مانگی ئەیلول ھیچ ھێزێکی ئەمریکی و ناتۆ لە خاکی ئەفغانستان بمێننەوە، ئەگەر نا روبەڕووی مەترسی دەبنەوە و بە داگیرکەر دادەنرێن.
وتیشی، ھەر ھێزێک بمێنێتەوە پێچەوانەی رێککەوتنی "دەوحە"یە.
وتەبێژەکەی تاڵیبان دەڵێت، دژی ھێزی سەربازیی بیانین نەک دیبلۆماسییەکان، ھیچ دیبلۆماسی و رێکخراوێکی حکومیش ناکرێنە ئامانج و پێویستیان بە ھێشتنەوەی ھێز نابێت بۆ پاراستنیان.
ئەو ھۆشدارییەی تاڵیبان دوای ئەو دەنگۆیانە دێن باس لە مانەوەی ھەزار سەربازی ئەمریکا دەکرێت، بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ.
لە مانگی ئایاری رابردووەوە، ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکردوە، "تاڵیبان"یش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی "باگرام" کە گەورەترین بنکەی ئەمریکا بووە لەو وڵاتە، بە گۆڕانکارییەکی مێژوویی وەسفکرد.
دانیشتنەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بە ناونیشانی "فشارەکان لەسەر ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا و بە تایبەتی لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان" بەڕێوەدەچێت، گروپێکی سیاسیش لە پەرلەمان دەستیانکردووە بە داڕشتنی چەند بڕیارێک و ئێوارەی ئەمڕۆ رەشنوسی بڕیارەکان پێشکەش دەکرێت.
رۆژی سێشەممەش رێککەوتن لەسەر رەشنوسەکان دەکرێت، بڕیاریشە ئەنجامی دانیشتنەکە رۆژی ٥ شەممە رابگەیەنرێت و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە پەسەند بکرێت.

تیمەکانی رزگارکردن و رێکخراوەکانی چاودێریکردنی جەنگ ئاشکرایان کردوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە، گوندی ئیبلین لە ریفی ئیدلیب تۆبباران کراوە و ھەشت کەس کوژراون، کە پێنجیان ئەندامی خێزانێکن و سیانیان منداڵن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردوە، ئەو خێزانەی بوونەتە قوربانی لە کاتی خەودا بەر تۆببارانەکە کەوتوون، سەرۆکی خێزانەکەش کارمەندی تەندروستی بوە.
بەوتەی سەرچاوەکان، بەو پێیەی ناوچەکە دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنە رووبەرووی رەوشێکی سەخت بوەتەوە و رۆژانە ھاوڵاتیان لە رەوشێکی سەختدا دەژین.