روسیا تەقەمەنی ئەتۆمی دەگوازێتەوە بۆ ناوەندەكانی كۆگاكردن لە بێلارووس
لازیا عەلی
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی لە ناوچەكەدا، مۆسكۆ هەنگاوی گواستنەوەی كەرەستەی سەربازی ئەتۆمی بۆ ناو خاكی بیلاروس دەستپێكرد.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی مەشقی هێزە ئەتۆمییەكاندا، كەرەستەی ئەتۆمییان بۆ كۆگاكانی بیلاروس گواستووەتەوە.
راشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە مەبەست لێی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیە لە هەر هێرشێكی چاوەڕواننەكراو.
ئاماژەی بەوەش كردووە، یەكەیەكی مووشەكی بیلاروس مەشقی هاویشتنی مووشەكی ئیسكەندەر- ئێم دەكەن.
هەروەها روونیكردەوە مەشقەكان بۆ باشتركردنی رەوش و ئاستی ئامادەیی هێزەكانە و تا 21ی ئایار بەردەوام دەبن.
ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی نێوان مۆسكۆ و مینسك پەیامێكی روونە بۆ رێگریكردن لە هەر دەستدرێژییەك و نیشاندانی هێزی سەربازی رووسیا لە ناوچەكەدا.



