دۆناڵد ترەمپ: ئێران دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوبات بەڵام ئەوە رونادات
بڵند
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکەی پارێزگاری لە ئاسایشی خۆی بکات و بە هیچ شێوەیەک رێگە نەدات ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی، چونکە تاران دەیەوێت ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ببات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، چونکە نیازیەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوبات و ئەوەش هیچ کاتێک رونادات.
دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد، ئەو هێرشە سەربازییەی بڕیاری راگرتنی دا، ئەگەر وانەبوایە تا ئێستا بەردەوام دەبوو، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ تاران بەڕێوەدەچێت و هیواخوازە ناچار نەبن پەنا بۆرڕێکاری سەربازیی زیاتر ببەن.
کۆتایی لێدوانەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر بەربەستە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوە کرد، کە دیموکراتەکان هەوڵ دەدەن رێگری لێبکەن لە دانوستاندن لەگەڵ تاران، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا چەندین سەرکردەی جیهانی پەیوەندییان پێوە کردووە و دڵنیایان کردووەتەوە کە پێشکەوتنی گەورە و بەرچاو لە دۆسیەی ئێراندا هاتووەتە ئاراوە.



