وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: مامەڵە لەگەڵ رژێمێکی لێکترازاو دەکەین
سەوسەن سەید
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بڕیارە بەرپرسانی پاکستان هەر ئەمڕۆ سەردانی تاران بکەن و ئاماژەی ئەرێنیش لەئارادان، هاوکات جەختیشی کردەوە کە: ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
رۆبیۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: سەپاندنی سیستمێک بۆ کۆکردنەوەی باج و رسوومات لە گەروی هورمز، گەیشتن بە رێککەوتنی دیپلۆماسی مەحاڵ دەکات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، هەندێک نیشانەی باش هەن و چەند پێشکەوتنێکیشمان بەدەستهێناوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: سەرۆک ترەمپ نائومێد بوو لەوەی کە زۆربەی وڵاتانی ناتۆ بەرپرسانی پاکستان بۆ تاران، نیشانەی ئەرێنی بەدواوەیە.



