رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، جەنگی دژی ئێران لەسەر جیهان گەشەی ئابوری بەرێژەیەكی زۆر كەمكردووەتەوە.

فەرمانگەی كاروباریی ئابووری و كۆمەڵایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، پێشبینیان كردبوو بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی جیهان بە رێژەی 2% زیاد بكات و لە ساڵی 2027یش بگاتە 2.8%، بەڵام بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریكا و داخستنی گەروی هورمز و ناجێگیریی بازاڕ، گەشەی ئابوری بە شێوەیەكی گشتی لە جیهاندا كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كاریگەرییەی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگدا لە 28ـی شوباتی ئەمساڵ لەسەر بازاڕەكانی جیهان دروستبووە، بووەتە شۆكێككی گەورە، بەڵام حكومەتەكان بە بەكارهێنانی یەدەگی سوتەمەنی دەتوانن بەشێك لەو شۆكە كۆنترۆڵ بكەن.