دۆناڵد ترەمپ: بە هەر رێگەیەک بێت ئـەوەی دەمانـەوێت بەدەستی دەهێنیـن
سەوسەن سەید
٢١ی ئایاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات ئاماژەی بە بەردەوامیی ئەو دانوستانانەش کرد کە لەگەڵ تاراندا بەڕێوەدەچن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ترەمپ لە لێدوانێکی بەپەلەدا رایگەیاند: واشنتۆن لە رێگەی گەمارۆدانێکەوە کە وەک دیوارێکی پۆڵایینە، بە تەواوی کۆنترۆڵی گەروی هورمزی کردووە، هاوكات وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان 75%ی توانای مووشەکیی ئێرانی لەناوبردووە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات گەرەنتی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەروی هورمز بکات بەبێ سەپاندنی هیچ جۆرە باج و رسووماتێک، جەختیشی کردەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست بەسەر یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست بەرزی ئێراندا دەگرێت و تێکی دەشکێنێت، و پێداگریشی کرد کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت ئەو یۆرانیۆمە لەناو ئێراندا بمێنێتەوە.
ترەمپ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە: هێزی دەریایی ئەمریکا کارێکی باش دەکات، و گەمارۆ دەریاییە سەپێنراوەکە رێگری دەکات لە گەیشتنی کەشتییەکان بۆ ئێران یان بەجێهێشتنی وڵاتەکە.
ناوبراو رونکردنەوەی زیاتری دا کە واشنتۆن بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ تاران و وتی: دەبینین کارەکان بە کۆێ دەگەن، بەڵام بە هەر رێگەیەک بێت ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی دەهێنین.
لە کۆتاییدا ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد: بەپێی خەمڵاندنەکان ئێران رۆژانە زیانی 500 ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت، و جارێکی تریش جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان رێگە بە تاران نادات یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست بەرز لای خۆی بهێڵێتەوە.



