فەڕەنسا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سوریا دەركرد .

دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا، بە تۆمەتی بەشداریكردن لە تاوانی جەنگ و كوشتنی هاووڵاتیەكی فەرەنسی-سوریی لە ساڵی 2017 لە پارێزگای دەرعا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەسەد دەركرد.

"جان نویل بارو" وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش رایگەیاندووە ، تاوانەكانی ئەسەد بەتایبەت ئەو تاوانانەی لە گرتوخانەی سیدنایا ئەنجامدراون، نابێت بە بێ سزا تێبپەرێت و دوپاتیشیكردۆتەوە كە فەرەنسا هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە سوریا  چر دەكاتەوە.

لە ساڵی 2023شدا فەرەنسا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەسەد دەركرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی كیمیایی لە ناوچەی غۆتەی رۆژهەڵات لە نزیك دیمەشق لە ساڵی 2013 دا .