سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە یەكەم وێستگەی گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات، سەردانی سعودیە دەكات و وتیشی ئەگەری هەیە بەمزووانە سعودیە و ئیسرائیل پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە میانی ئیمزاكردنی ژمارەیەك بڕیار لە نوسینگەكەی لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەو باوەڕەدایە، کە سعودیە بەمزووانە دەچێتە ناو پەیماننامەی ئەبراهامەوە.

لە ساڵی 2020دا، هەریەك لە ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب بە نێوەندگیریی ئەمریكا، رێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزاكرد كە دواتر ناوی لێنرا رێككەوتننامەی ئەبراهام.

هاوكات دۆناڵد ترەمپ وتیشی، لە یەكەم خولی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، یەكەمجار سەردانی سعودیەی كرد كە بەرپرسانی ئەو وڵاتە رەزامەندییان لەسەر ئەوە نیشاندا كە بە بەهای 450 ملیار دۆلار لە بەرهەمەكانیان بكڕن.