ئیدارەی نوێی ئەمریكا رایگەیاند، 500 ملیار دۆلار بۆ ژێرخانی ژیری دەستكرد تەرخان دەكات

سام ئاڵتمان سەرۆكی جێبەجێكاری ژیری دەستكرد و "ماسایوشی یۆن" سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "سۆفت بانك" لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە كۆشكی سپی گەورەترین پرۆژەی ژێرخانی ژیری دەستكردیان بە ناوی ستارگەیت راگەیاند. 

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ترەمپ وتی، كۆمپانیاكان 100 ملیار دۆلار تەرخان دەكەن لە سەرەتادا و دواتر دەیگەیەننە 500 ملیار دۆلار وەكو ژێرخانی ژیری دەستكرد، ئەوەش 100 هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت

دەشڵێت، پرۆژەكە دەستدەكات بە كردنەوەی چەند ناوەندێك لە سەرانسەری وڵاتدا و زانیاری كۆدەكاتەوە

لای خۆیەوە سام ئاڵتمان رایگەیاند، ئەمە گرنگترین پرۆژە دەبێت كە ئەنجام بدرێت و بەبێ ترەمپ ناتوانن ئەو كارە بكەن