توركیا سنوری بەنداوی تشرین و گوندەكانی باشوری كۆبانێ بۆردومان دەکات
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
توركیا سنوری بەنداوی تشرین و گوندەكانی باشوری كۆبانێ و شاری زیرگانی سەر بە كانتۆنی سیزری لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات"هەسەدە"بڵاویكردەوە، توركیا و گروپە چەكدارەكان هێرشێكی بەرفراوانیان كردوەتە سەر گوندەكانی دەوروبەری بەنداوی تشرین، لە باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج، هێزەكانی هەسەدە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە، لە ئەنجامدا چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی تێكشكێنراون، 8 چەكدار كوژراون، 14 چەكداریش برینداربوون.
راشیگەیاندوە، توركیا بە فڕۆكەی جەنگی ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین و شاری زیرگانی سەر بە كانتۆنی سیزری بە چەكی قورس بۆردومان كردووە.



