دۆناڵد ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیدا دەیان بڕیاری دەركرد
یەحیا
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونیدا دەیان بڕیاری دەركرد لەنێویشیاندا هەڵوەشاندنەوەی چەندین فەرمانی جۆ بایدنی سەرۆكی پێشوو.
ترەمپ دوای گەیشتنی بە كۆشكی سپی، بە رۆژنامەنوسانی وت، نزیكەی 80 فەرمانی ئیدارەی پێشووی بایدن هەڵدەوەشێنێتەوە لەنێویشیاندا كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی كەشوهەوای پاریس كە هەوڵێكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی گۆی زەوی.
لەنێو ئەو بڕیارانەی ترەمپدا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ نزیكەی 1500 زیندانی هەیە كە ساڵی 2020 هێرشیانكردە سەر بینای كۆنگرێس.
یەكێكی تر لەو بڕیارانە، هەڵوەشاندنەوەی سزاكان بوو لەسەر ژمارەیەك راستڕەویی توندڕەوی ئیسرائیلی كە تۆمەتبارن بە توندوتیژیی و داگیركاری لە كەناری ڕۆژئاوای فەلەستین.
هەروەها كۆتایی هێنان بە مافی پێدانی ڕەگەزنامە بەو منداڵانەی كە لە ئەمەریكا لە دایك دەبن و دایك و باوكییان كۆچبەری نایاسایین لەگەڵ گۆڕینی ناوی كەنداوی مەكسیك بە كەنداوی ئەمریكا.