وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە ئیستەنبوڵ.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە بەیانی ئەمڕۆ ئیستەنبوڵ و رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر پێشنیازی ئێران ئەنجام دەدرێت و هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ دەكرێت.
وتیشی، هیوادارە راگەیەنراوێكی یەكلاكەرەوە لەسەر هێرشەكانی ئیسرائیل بڵاوبكەنەوە.
راپۆرتی نوێی ئاژانسی ئەسۆشییتەد پرێس ئاشکرای کردووە کە نۆ وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا خاوەنی چەکی ئەتۆمین، لەوانەش 5 وڵاتی سەرەکی لە پێشەوەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەمەریکا، روسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا وەک پێنج وڵاتی سەرەکی لە بواری خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لە پێشەوەن.
ئەم پێنج وڵاتە بەڵێننامەی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیان ئیمزاکردووە کە وڵاتانی دیکە پابەند دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم جۆرە چەکە نەدەن. هاوکات، ئەو وڵاتانەی ئەتۆمیان هەیە، پێویستە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەوەی کە جگە لە مەبەستە ئاشتیانەکان، مەبەستی دیکەیان نەبێت، ئاژانسەکە وەک نۆیەم وڵات ناوی کۆریای باکوریشی هێناوە.
هیندستان و پاکستان لە دەرەوەی بەڵێننامەکە ماونەتەوە
هیندستان و پاکستان ئەو بەڵێننامەیان ئیمزا نەکردووە و لە ساڵانی رابردوودا پەرەیان بە پرۆژە ئەتۆمییەکانیان داوە.
هیندستان لە ساڵی 1974دا بۆ یەکەمجار ئەزموونی ئەتۆمییەکەی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی 1998دا جارێکی دیکە ئەم چەکە پڕمەترسییەی ئەزموون کردەوە. پاکستانیش بەدوای ئەودا چەند جارێک ئەزموونی ئەتۆمییەکانی خۆی کرد.
دۆخی ئێران و یۆرانیۆم
ئێران بەردەوام لەسەر ئەوە پێداگری دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەکاردێنێت. دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکاش دووپاتیان کردووەتەوە کە تاران لە ئێستادا بەدوای بۆمبی ئەتۆمیدا ناگەڕێت.
بەڵام، لەم ساڵانەی دواییدا ئێران یۆرانیۆمی بەڕێژەی سەدا 60 پیتاندووە، کە ئەمە نزیکە لە ڕێژەی سەدا 90 کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پێویستە.
وتەبێژی حكومەتی ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، گەلی ئێران پشت لە رابەری وڵاتەكەی ناكات و بەرامبەر هەر زیان گەیاندنێك كاردانەوەیان دەبێت.
فاتمە مهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، گەلی ئێران پشت لە رابەرەكەی ناكات و لە پشتی دەوەستن، كاردانەوەی بەرفراوانیشیان دەبێت، بەرامبەر هەر زیانێك كە بە رابەرەكەیان بگات.
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر، سەرۆكی ئەمریكا هێرشی كردەسەر خامنەیی و راگەیاندبوو، دەزانن لە كوێ خۆی شاردووەتەوە و ئامانجێكی ئاسانە، بەڵام لە ناوی نابەن.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند کە ئێران نایەوێت گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکان بکات، چونکە “ئەوروپا هیچی پێناکرێت و ئێمە پێمان دەکرێت.”
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە ئەستەمە داوا لە ئیسرائیل بکات هێرشەکانی رابگرێت، وتیشی: “هەر دەبێت یەکێکیان بیباتەوە و یەکێکیش بیدۆڕێنێت.”
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە وتی: “با بزانین لە دوو هەفتەی داهاتوو چی ڕوودەدات.”
ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت لە ناوچەکە”، وتیشی: “ئێران بەو کەرستانەی لەژێر دەستێتی ماوەیەکی کەمی ماوە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێمە رێگە بەو کارە نادەین بە هیچ جۆرێک.”
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ستایشی ئیسرائیلی کرد و وتی: “ئیسرائیل لە جەنگەکە هەنگاوی زۆر باشی ناوە و دەزانێت چی دەکات.”
بەپێی ئاگاداری، لە بەرەبەیانی رۆژی 13ی حوزەیران، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و کارگەکانی دروستکردنی موشەکی بالیستیکی، هەروەها ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی کوشتووە.
لە بەرانبەردا، ئێران لە درەنگانی شەوی هەمان رۆژ سەدان موشەکی بالیستیی ئاراستەی تەلئەبیب کردو تا ئێستا جەنگەکە بەردەوامە.
ئەیال زەمیر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند کە ئیسرائیل خۆی بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادە دەکات لەگەڵ ئێران و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆژانی سەخت چاوەڕێی وڵاتەکەیان دەکات.
زەمیر لە وتارێکدا وتی: ئامادەکاری دەکەین بۆ پێشهاتە ئەگەرییە جۆراوجۆرەکان. "ئێمە دەستمان کردووە بە ئاڵۆزترین هەڵمەتی مێژووی خۆمان (هێرش بۆ سەر ئێران)، دەستمان بەم هەڵمەتە کردووە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەیەکی گەورە".
سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل جەختی کردەوە: "سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێناوە، بەڵام رۆژانی سەخت چاوەڕێمان دەکات. کردارە سەربازییەکانمان لە یەک هەفتەی رابردووەوە دەستیان پێکردووە و بە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدا تێپەڕین بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشە."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەرهەمهێنانی موشەکی زیادکردووە، "پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو ساڵدا خاوەنی هەشت هەزار مووشەک بێت، هەروەها کاردەکات بۆ کەڵەکەکردنی سیستەمی هەڵدانی موشەک و چەکی ئەتۆمی، ئەمەش ناچاریکردین هێرشی پێشوەختە ئەنجامبدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل "ساڵانێکە خۆی بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامادە دەکات"
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرکردایەتی باڵای ئێران مان لەناوبرد و زیانێکی زۆرمان بە پێکهاتەکانی بەرنامە ئەتۆمیەکە گەیاند.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل "لە ناو شەڕێکی فرەلایەندایە. شەڕ لە غەززە بەردەوامە و وتیشی سەربازەکانمان باجێکی قورس دەدەن لە ئێستادا، و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشەی سەر ئێران درێژەدانە بە هەوڵی گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە غەززە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی تاران هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆو و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی داوە.
دانی دانن، نوێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند کە ئێران "پشتگیری تیرۆر دەکات لە جیهاندا" و ژمارەیەکی زۆر ئیسرائیلی لە سەرانسەری جیهاندا کوشتووە.
نوێنەری ئیسرائیل جەختی کردەوە کە "هیچ شتێک هێندەی خواستە ئەتۆمییەکانی ئێران هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی ناکات."
دانن، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران بەردەوام توانا موشەکی و بالیستییەکانی فراوان دەکات و مووشەک بە مەودای زیاتر لە ٤ هەزار کیلۆمەتر پەرەپێدەدات.
نوێنەری ئیسرائیل، ئێرانی تۆمەتبارکرد کە هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی و وتی: "ئێران مووشەکی ئاراستەی نەخۆشخانەیەک کردووە کە خزمەتگوزاری پێشکەشی ملیۆنان کەس دەکات."
نوێنەری ئیسرائیل لەبارەی هۆکاری هەنگاوەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران رایگەیاند: "هەنگاوەکەمان دوایین رێگەچارە بوو بۆ راگرتنی ئێران، دوای ئەوەی هەموو رێگەکانی دیکەمان تاقیکردەوە."
لە کۆتایی وتارەکەیدا، دانن داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی هەبێت و وتی: "ئێمە ئارامیمان نەماوە و پێویستە ئەم ئەنجومەنە کۆتایی بەم گاڵتەجاڕییە بهێنێت.
پەرلەمانی بەریتانیا بە دەنگی 314 پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای داواکاری مردنی پێشوەختەی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن و کوشەندەیان هەیە پەسەندکرد.
جێگەی ئاماژەیە، نزیکەی 314 پەرلەمانتار دەنگی بەڵێیان دا، لە کاتێکدا 291 پەرلەمانتار دەنگیان بە نەخێردا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، کیم لیدبیتەر کە پێشنیاری پڕۆژە یاساکەی کردووە، لە ژوورەکەدا بینرا کە دەگریا لەکاتی تێپەڕبوونیدا.
هاوکات ئێستا یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی لۆردەکانەوە تاوتوێ دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا ئاماژە بەوەنەکراوە، کاتێک کەسێک ئەو داواکارییە پێشکەش دەکات بە چ جۆرێک داواکەی بۆ جێبەجێ دەکەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، توانیویانە نیوەی موشەك و سەكۆی موشەكیی ئێران لەناوبەرن و توانا موشەكییەكانی تارانیش لاوازبووە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل توانیویەتی نیوەی موشەك و سەكۆی هەڵدانی موشەكی ئێران لەناوبەرێت كە هەڕەشەبوون بۆ سەر وڵاتەكەی.
دەشڵێت، سەكۆی موشەكیی ئێران سنوردارە و تواناكانی ئەو وڵاتەش لە بواری موشەكدا لاوازبووە و تەنها دوو بۆ چوار هەزار موشەكی لەبەردەستدایە، جەختیشیكردەوە، ئامانجیانە بە تەواوی هەڕەشەكان لەناوبەرن و هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران بڕیاریكی مێژوویی بوو.
لێپرسراوێكی باڵای پێشووی هەواڵگری ئیسرائیلش رایگەیاند، سیستمی بەرگری ئیسرائیل لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها توانیویەتی 65%ی ئەو موشەك و فڕۆكانە تێكبشكێنێت كە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن، ئەوەش نیشانەی لاوازبوونی سیستمی بەرگری ئیسرائیلە، چونكە رۆژی پێشووتر توانای بەرپەرچدانەوەی 90%ی موشەكەكانی ئێرانی هەبووە.
ئەمریكا فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری ئی چوار بی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵەپێكرد كە بە فڕۆكەی قیامەت ناسراوە.
پێگەی فلایت رادار بڵاویكردەوە، ئەمریكا فڕۆكەی جەنگیی ئی چوار بی كە بە فڕۆكەی قیامەت ناسراوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵەپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆكەكە بۆ جەنگی ئەتۆمیی بەكاردەهێنرێت و سەرۆك و وەزیری بەرگری ئەمریكاش دەپارێزێت، هەرچەندە تائێستا ترەمپ بڕیاری هێرشكردنەسەر ئێرانی نەداوە.
راشیگەیاندووە، فڕۆكەكە گەشتێكی درێژخایەنی ئەنجامداوە لە چەند شوێنێكەوە بۆ پایتەختی ئەمریكا و دواتر چووەتە چەند ویلایەتێكی تر و پێدەچێت جوڵەی فڕۆكەكە پەیوەندی بە چەند رێكارێكی ئەمنی و خۆپارێزییەوە هەبێت بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، زیان بە باڵەخانەی سەرەکی بنکەی ئاوی قورسی ئەتۆمی ئێران لە خونداب گەیشتووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە رەسمی زیانگەیشتن بە بنکەی ئاراکی رایگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر ئێران، بۆردومانی بنکەی ئاوی قورسی ئاراک کراوە، کە یەکێکە لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئاوی قورسی ئێران لە خونداب سەر بە پارێزگای مەرکەزی.
دوێنێ ئێران رایگەیاند، بۆردومانی بنکەی ئاراک کراوە و زیان بە بنکەکە گەیشتووە، ئەمڕۆش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتڕاستی کردەوە، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی زیانەکانەوە نەخستووەتە روو.
ماوەی دوو رۆژە روسیا هۆشداریی بەردەوام دەداتە ئیسرائیل و ئەمریکا کە خۆیان لە بۆردومان کردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەدوور بگرن بۆئەوەی هیچ کارەساتێک بەدوای خۆیدا نەهێنێت.
دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی روسیا باسی لەوەکرد، "بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکان، تەنها چەند میلیمەترێک لە کارەساتەوە دوورین".
کۆشکی سپی دەڵێت: كار دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی ئێران و لە دوو هەفتەی داهاتوودا ترەمپ بڕیاردەدات بەشداری جەنگەكە بكات یان نا.
کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفڕانسیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ویتكۆف بەردەوامە لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی و ترەمپ رێگەنادات تاران ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئێران بەبێ مەرج گفتوگۆ دەستپێبكات وهەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران دەبێت بریتی بێت لە راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
کارۆلین لیڤیت راشیگەیاند، ترەمپ هەلێكی زیندووی بە گفتوگۆ كردن لەگەڵ ئێران داوە، وتیشی، ترەمپ ئاگاداری هێرشەكەی سەر ئێران بوو.
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر کێڵگەیەکی وزەی ئەتۆمی ئێرانە، بیرۆکەی دروستکردنی دامەزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شا محەمەد رەزا پەهلەوی، کیڵگەکە دەکەوێتە باشووری تاران و 11 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری بوشەهرەوە دوورە و دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداوی خلیج، کە ئێران بە کەنداوی فارس ناوی دەبات.
ئێران لە ساڵی 1975دا بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەستی بە بونیادنانی کێڵگەکە کرد، بەڵام لە ساڵی 1979 و لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کارکردن لە کێڵگەکە راگیرا.
لە شەڕی 10 ساڵەی نێوان ئێران و عیراقدا کێڵگەکە چەندین جار بەر بۆردومان کەوتووە، کە دواتر لە ساڵی 1995دا ئێران لەگەڵ روسیا گرێبەستێکی 4 بۆ 6 ملیار دۆلاری ئەنجامدا بەمەبەستی تەواوکردنی دامەزراوەکە. لە ساڵی 2007 جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییەوە کارکردن لە کێڵگەکەدا راگیرا و لە هەمان ساڵدا دەست بە کارکرایەوە تێیدا، لە کۆتاییدا لە ساڵی 2011 کردنەوەی دامەزراوەکە راگەیەنرا.
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر بە پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان لەژێر زەویدا بونیاد نەنراوە، بەڵکو لە بۆ کەڵک وەرگرتن وەک باڵەخانە نزیکەی 19 مەتری لەژێر زەوییەوەیە.
دامەزراوەی بوشەهر پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهانە و یۆرانیۆمی تێدا ناپیتێنرێت، بەڵکو بە سودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم کارەبا و وزەی تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
پێکانی دامەزراوەکە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەگەرێکی دوورە، چونکە تەقاندنەوەی دامەزراوەکە وەک تەقینەوەی چەکێکی ئەتۆمیی وایە کە وێرانکارییەکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەگەر شتێکی لەو جۆرە رووبدات و دامەزراوەکە بتەقێنرێتەوە، ئەوا بەهۆی ئەو تیشکانەی لێی دەردەچێت، بەنزیکەیی 50 کیلۆمەتری دەوری خۆی پیس دەکات و چیتر بە کەڵکی ژیان نامێنێت، ئەوە جگە لەوەی دووهێندەی ئەو رووبەرە بە پاشماوەکانی پیس دەبێت و لەرێگای ئاو و هەواشەوە کاریگەرییەکەی دەگاتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان. هەر بۆیە بەئامانجگرتن و پێکانی ئەو دامەزراوەیە ئەگەرێکی لاوازە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، وادەی کارابوونی تیکتۆکی لە ئەمریکا بۆماوەی 90 رۆژی دیکە درێژ کردووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، 90 رۆژی دیکە وادەی کارابوونی تیکتۆکی لە ئەمریکا درێژ کردووەتەوە.
بەوپێیەش تاوەکو 17ی ئەیلوولی ئەمساڵ لەبەردەم ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدایە کە بەڕێوەبەرەکەی بگۆڕێت بە کەسێک کە چینی نەبێت، بەپێچەوانەوە تیکتۆک لە ئەمریکا 'بان' دەکرێت و چیتر کارا نابێت.
ترەمپ لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی زیادکردنی باجی لە چین کرد ئەگەر گرێبەستێک لەبارەی تیکتۆکەوە ئیمزا نەکات لەگەڵیدا.
لەو ناوەندەدا، ترەمپ خواستی خۆی بۆ کڕینەوەی تیکتۆک راگەیاند و پێشنیازی ئەوەی بۆ چین کرد، کە ئەگەر تیک تۆکی پێ بفرۆشێتەوە ئەوا باجی سەر ئەو وڵاتە کەم دەکاتەوە، بەڵام چین پێشنیازەکەی رەتکردەوە.
روسیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل کە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر رابگرێت، دەشڵێت: چەندین زانای روسی لەوێ کار دەکەن.
ئەمڕۆ حەوت رۆژ بەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا تێدەپەڕێت و ماوەی سێ رۆژیشە روسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا لەوەی بەشداری شەڕەکە نەکات.
سەرەڕای هۆشدارییەکانی روسیا بۆ ئەمریکا، ئەمڕۆ رووی دەمی کردووەتە ئیسرائیل و هۆشداری دەداتێ لەوەی بۆردومانەکانی سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشەهر رابگرێت، کە ئەو کێڵگەیەیە تیایدا پیتاندنی یۆرانیۆمی لێ ئەنجام نادرێت بەڵکو وێستگەیەکی ئەتۆمییە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەگەرچی پێشتر باڵیۆزخانەی روسیا لە ئێران باسی لەوەکرد، کە کارەکانی دامەزراوەی بوشەهر بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە و هیچ مەترسییەک لەسەر دامەزراوەکە نییە، بەڵام فەرماندەیەکی سەربازی ئیسرائیلی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆردومانی دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر و ئەسفەهان و ناتانزیان کردووە.
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداوی عەرەبییەوە و سود لەو سوتەمەنیانەی روسیا وەردەگرێت کە روسیا دوای ئەوەی ئێران بەکاریهێنا بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆم، لێی وەردەگرێتەوە، هەر بۆیەش چەندین زانای روسی تێیدا کار دەکەن.
چی دەبێت ئەگەر هێرشەکان دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر بپێکێت؟
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر کێڵگەیەکی وزەی ئەتۆمی ئێرانە، بیرۆکەی دروستکردنی دامەزراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شا محەمەد رەزا پەهلەوی، کیڵگەکە دەکەوێتە باشووری تاران و 11 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری بوشەهرەوە دوورە و دەکەوێتە کەناراوەکانی کەنداوی خلیج، کە ئێران بە کەنداوی فارس ناوی دەبات.
ئێران لە ساڵی 1975دا بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەستی بە بونیادنانی کێڵگەکە کرد، بەڵام لە ساڵی 1979 و لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە کارکردن لە کێڵگەکە راگیرا.
لە شەڕی 10 ساڵەی نێوان ئێران و عیراقدا کێڵگەکە چەندین جار بەر بۆردومان کەوتووە، کە دواتر لە ساڵی 1995دا ئێران لەگەڵ روسیا گرێبەستێکی 4 بۆ 6 ملیار دۆلاری ئەنجامدا بەمەبەستی تەواوکردنی دامەزراوەکە. لە ساڵی 2007 جارێکی دیکە بەهۆی مەترسییەوە کارکردن لە کێڵگەکەدا راگیرا و لە هەمان ساڵدا دەست بە کارکرایەوە تێیدا، لە کۆتاییدا لە ساڵی 2011 کردنەوەی دامەزراوەکە راگەیەنرا.
دامەزراوەی ئەتۆمیی بوشەهر بە پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان لەژێر زەویدا بونیاد نەنراوە، بەڵکو لە بۆ کەڵک وەرگرتن وەک باڵەخانە نزیکەی 19 مەتری لەژێر زەوییەوەیە.
دامەزراوەی بوشەهر پێچەوانەی بنکەکانی فۆردۆ و ئەسفەهانە و یۆرانیۆمی تێدا ناپیتێنرێت، بەڵکو بە سودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆم کارەبا و وزەی تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
پێکانی دامەزراوەکە بەمەبەستی لەناوبردنی ئەگەرێکی دوورە، چونکە تەقاندنەوەی دامەزراوەکە وەک تەقینەوەی چەکێکی ئەتۆمیی وایە کە وێرانکارییەکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەگەر شتێکی لەو جۆرە رووبدات و دامەزراوەکە بتەقێنرێتەوە، ئەوا بەهۆی ئەو تیشکانەی لێی دەردەچێت، بەنزیکەیی 50 کیلۆمەتری دەوری خۆی پیس دەکات و چیتر بە کەڵکی ژیان نامێنێت، ئەوە جگە لەوەی دووهێندەی ئەو رووبەرە بە پاشماوەکانی پیس دەبێت و لەرێگای ئاو و هەواشەوە کاریگەرییەکەی دەگاتە زۆرینەی وڵاتانی جیهان. هەر بۆیە بەئامانجگرتن و پێکانی ئەو دامەزراوەیە ئەگەرێکی لاوازە.


چین و روسیا هۆشداری دەدەن لە بەشداریكردنی ئەمریكا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.
سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاندوە ، دەستوەردانی ئەمریكا لە ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ، پەرەسەندێكی ترسناك لە ناوچەكەدا دروست دەكات.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، پەكین دژی هەر كارێكە كە سەروەری وڵاتان پێشێل بكات و دژی بەكارهێنانی هێز و هەڕەشەشە لە نێو وڵاتـاندا .هەروەها داوای لە لایەنە ناكۆكەكان بە تایبەت ئیسرائیل كردوە بە زوترین كات شەر ڕا بگرن.
لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی چینیش لە ئیسرائیل رایگەیاندوە، هاوكاریی هاووڵاتیەكانی دەكات كە دەیانەوێت ئیسرائیل بە جێبهێڵن و بە چەند كاروانێك لە رێی میسرەوە دەیانگوازنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەزار و 600 هاوڵاتی چینی لە ئێران و ئیسرائیل گەڕێنراونەتەوە.
تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر ریاکتۆری ئاوی قورسی راک، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە “هیچ مەترسییەکی تیشکدار نییە”.
رۆژنامەنووسێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە شارۆچکەی خوندابی نزیک لە ویستگەکەوە بڵاویکردەوە کە ریاکتۆرەکە پێشوەختە چۆڵکراوە و هیچ زیانێک بە ناوچە مەدەنییەکانی دەوروبەری نەگەیشتوە.
سوپای ئیسرائیل پێشتر لە بەیانی ئەمڕۆدا هۆشداری دابوو کە هێرش دەکاتە سەر ریاکتۆرەکە و داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردبوو لە شوێنەکە دوربکەونەوە.
ریاکتۆری ئاوی قورسی راک بە دووری 250 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای تاران دامەزراوە. ئەم ریاکتۆرە بە یەکێک لە گرنگترین ویستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دادەنرێت.
ئاوی قورس بۆ ساردکردنەوەی ریاکتۆرە ئەتۆمییەکان بەکاردەهێنرێت، بەڵام پلۆتۆنیۆم وەک بەرهەمێکی لاوەکی بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانرێت لە چەکی ئەتۆمیدا بەکاربهێنرێت. ئەمەش رێگەیەکی دیکە دەدات بە ئێران بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی، جگە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
*مێژووی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە:
ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان رەزامەندی دەربڕی لەسەر دووبارە دیزاینکردنی ریاکتۆرەکە بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی.
لە ساڵی 2019دا ئێران دەستیکرد بە کارپێکردنی بازنەی لاوەکی ریاکتۆری راک، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە پرس لەسەر پابەندنەبوون بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە هەبوو.
*بەردەوامی شەڕ
ئەم هێرشەی ئەمڕۆ بەشێکە لە حەوت رۆژی هێرشی ئیسرائیل لەسەر ئێران. پێشتر ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز، کارگەکانی سەنترێفیۆژ لە دەوروبەری تاران و ویستگەیەکی ئەتۆمی لە ئیسفەهان.
بەپێی راپۆرتەکان، لەم هێرشانەدا لانیکەم 639 کەس لە ئێراندا کوژراون، لە نێوانیاندا 263 هاوڵاتی ئاسایی، لەگەڵ زیاتر لە 1300 برینداریش. لە بەرامبەردا ئێران نزیکەی 400 مووشەک و سەدان درۆنی ناردوە، کە لانیکەم 24 کەسی لە ئیسرائیل کوشتوە و سەدان کەسی برینداری کردوە.