میکۆلای ئازارۆڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئۆکراین رایگەیاند، ڤۆڵادیمێر زیلێنسکی بە پلانێکی پێشوەختە گەشتی بۆ واشنتۆن کردووە و ئەو تێگەیشتنەی کە دەڵێت زیلێنسکی، لەکاتی دیدارەکەیدا  لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، بە هێمنی مامەڵەی کردووە "وەهمێکی گەورەیە".

ئازارۆڤ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "نوفوست"ـی روسی رونیکردەوە، کە ئەم سیناریۆیە پێشوەخت لە لەندەن و پاریس پلانی بۆ دانراوە، هەروەها زیلێنسکی ئاگادار کراوەتەوە، هیچ رێکەوتنێکی پەیوەست بە گرێبەستی کانزا بەنرخەکان لە کاتی سەردانەکەیدا واژۆ ناکات.

ئازارۆڤ ئاماژەی بەوەدا، پێشتریش زیلێنسکی لە سەرەتای مانگی شوباتدا، کاتێک سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی کێڤی کرد، وای لێکرد چوار کاتژمێر چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی یەک ببینن و دواتر بە زارەکی رایگەیاند، کە هیچ رێکەوتنێک واژۆ ناکات.

ئازارۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم رووداوە بە تەواوی لەگەڵ ئەو ستراتیژ و سیناریۆیەدا دەگونجێت کە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابوو.

ئازارۆڤ رونیشیکردەوە، سەرکردەکانی رۆژئاوا، بەتایبەت بەریتانیا، جیاوازی ستراتیژییان لەگەڵ ترەمپ هەیە. لەکاتێکدا ترەمپ نایەوێت پارەی زیاتر بۆ ململانێکانی ئۆکراین خەرج بکات و پێی وایە پێویستە زیلێنسکی پۆستەکەی بەجێبهێڵێت، ئەوروپییەکان و ئینگلیزەکان بە پێچەوانەوە باوەڕیان وایە، پێویستە فشارەکان بۆسەر روسیا زیاتر بکرێن.

ئازارۆڤ وتی: "ئەوان ئەم سیناریۆیەیان بۆ زیلێنسکی دانا: وەرە کوڕم، بڕۆ و بەزمێک بنێرەوە، تۆ پێویستت بە ئاشتی نییە، با بزانن کە تۆ پیاوێکی بەهێزی.