وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایدەکات، واشنتۆن رەزامەندی دەربڕیوە بە بەهای سێ ملیار دۆلار چەک و پێداویستی جەنگی بە ئیسرائیل بفرۆشێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندووە، فرۆشتنی چەکەکان بە سێ قۆناغ دەبێت، قۆناغی یەکەم زیاتر لە 35 هەزار بۆمب وهەروەها چوار هەزار بۆمبی روخێنەر لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووهەم بە بەهای 675 ملیۆن دۆلار، پێنج هەزار بۆمب رەوانەی ئیسرائیل دەکات، قۆناغی سێهەمیش، بە بڕی 300 ملیۆن دۆلار ئامێری بلدۆزەر بە ئیسرائیل دەفرۆشێت.

جێگەی ئاماژەیە دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک بوو بەهۆی بڕیارەکانی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هاوکارییە گەورە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل راگیرابوو، لەگەڵ دەست بەکاربوونی ترەمپ بڕیارەکە هەوڵوەشاوەتەوە و هاوکارییەکان دەستیپێکردەوەتەوە.