جەستن ترودۆ: ئەگەر ئەمریكا باجمان بەسەردا بسەپێنێت وەڵامی توندمان دەبێت
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هۆشداری دایە ترەمپ لە ئەگەری جێبەجێكردنی سزای باج بەسەریاندا و دەڵێت، وەڵامی توندیان دەبێت.
جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هۆشداری توندی ئاڕاستەی ترەمپ كرد و رایگەیاند، لە ئەگەری سەپاندنی باجی ناڕەواوە لەلایەن ئەمریكاوە، كەنەدا دەستبەجێ وەڵامی توندی دەبێت.
ترودۆ، وتیشی بەردەوام دەبن لە كارەكانیان و هەموو هەوڵێك دەدەن ئەو باجانەیان بەسەردا نەسەپێت، بەڵام گەر بەسەریشیاندا بسەپێنرێت كاردانەوەی توندیان دەبێت، ئەمەش ئەوەیە كە تەواوی حكومەتی كەنەدا و كەنەدییەكان چاوەڕێی دەكەن.