پنتاگۆن: ئەو سەربازانەی كە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە لە سوپا دووردەخرێنەوە
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، هەموو ئەو سەربازانەی كە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە لە سوپای وڵاتەكەیان دووردەخرێنەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 30 رۆژدا پشكنین بۆ سەرجەم سەربازەكانیان دەكەن و ئەو سەربازانەی كە هیچ هۆكارێكی تەندروستی پێویستی لە پشتەوە نەبێت و بە هەر هۆكارێك رەگەزی خۆی گۆڕیبێت، ئەوە لە سوپای وڵاتەكەیان دووردەخرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕەنگە لێخۆشبوونیان بۆ چەند كەسێك هەبێت ئەوەش دوای ئەوەی كە هەڵسەنگاندی بۆدەكرێت دەسەلمێنرێت بە دوورخستنەوەی ئەو كەسە توانای سەرباز وڵاتەكەیان زیانی بەردەكەوێت.
لەم ساڵانەی دواییدا، ئەمریكییە ڕەگەزگۆڕاوەكان رووبەڕووی كۆمەڵێك سیاسەتی گۆڕاو بوونەتەوە، بەڵام لە ساڵی 2016دا لە ماوەی خولی دووەمی باراك ئۆبامادا وەرگرتنی ئەو كەسانە لە سوپادا قەدەغەكراوە.