سەرۆكی فەڕەنسا هۆشداری توند دەدات لە پێشڕەوییەكانی روسیا و دەڵێت، ئەگەر پوتن رانەگیرێت هێرش دەكاتە سەر مۆڵدۆڤا و رۆمانیاش.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی "لا تریبون دیمانش" وتی، كشانەوەی ئەمریكا لە دۆسییەی ئۆكراین لە بەرژەوەندی واشنتۆن نییە، چونكە لە سێ ساڵی رابردوودا، ئەو وڵاتە بە تەواوی پەیڕەوی نەریتە دیبلۆماسی و سەربازییەكانی لەو دۆسییەدا كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمریكا بەبێ گەرەنتیكردنی ئاسایش بۆ ئۆكراین ئاگربەست لەگەڵ روسیا بكات، توانای رێگریكردنی جیۆستراتیژی لە بەرانبەر روسیا و چین نامێنێت.

سەرۆكی فەڕەنسا جەختیلەوەشكردەوە، ئەگەر رێگری لە پوتن نەكرێت، ئەوا هێرش دەكاتە سەر مۆڵدۆڤا و رۆمانیاش.