جارێکیتر دەرکەوتنەوەی پەڵە شینەکەی سەردەستی ترەمپ بووە وە جێگە سەرنجی میدیاکان و کۆشکی سپیش دەڵێت: کەئەو پەڵە شینەی لەکاتی میوانداری کردنی سەرۆکی فەڕەنسا لەسەر دەستی ترەمپ دەرکەوتووە هۆکارەکەی زۆر تەوقەکردنی سەرۆکە لەگەڵ هاووڵاتیان.

کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەڵێت: سەرۆک ترەمپ چونکە بەردەوام کاردەکات و بەدرێژایی ڕۆژ تەوقە دەکات لەگەڵ خەڵک، پەڵەی شین لەسەر دەستی دروستبووە.

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، ترەمپ لانیکەم لە دوو بۆنەی دیکەدا، لە مانگەکانی ئاب و تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو تووشی کێشە یان سووربوونەوەی دیار بووە لە دەستی راستیدا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم لە کانوونی دووەمی 2024دا کاتێک پرسیاری لەبارەوە دەکرێت، ترەمپ دەڵێت: “ئەمە لە ئەنجامی تەوقەکردن لەگەڵ هەزاران کەس دروستبووە.