بەشێك لە ئەندامانی پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا هەوڵدەدەن دەستووری وڵاتەكەیان هەموار بكەنەوە بۆ ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ بتوانێت بۆ ویلایەتی سێیەم خۆی كاندید بكاتەوە.

كەناڵی ئێن بی سی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، بە شێك لە لایەنگران و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی سەر بە پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا هەوڵدەدەن دەستوری وڵاتەكەیان لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا هەمواربكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەوڵەی پارتی کۆمارییەکان بەو ئامانجەیە کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ جاری سێیەم خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید بكاتەوە كە بڕیارە لە 2028دا بەڕێوەبچێت.

ئێن بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو رێگە هەیە بۆ گۆڕینی دەستووری ئەمریكا، یەكەم؛ ئەگەر دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆنگرێس رازیبن بەو هەموارە، دووەمیش؛ لە ئەنجامدانی راپرسیەكەدا لە كۆی 50 ویلایەتەكە 34 یان ئەو هەموارە پەسەند بكەن.

بەپێی هەمواری دەستووری ئەمریكا كە لە ساڵی 1951دا پەسەندكرا، بۆی نییە هەمان كەس زیاتر لە دووجار بۆ سەرۆكی ئەمریكا خۆی كاندید بكات.