کوردستانکوردستان

 سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی مانگانە وەک پێشینە حکومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە رەوانەی ھەرێمی دەکات، تا ئێستا نەگەشتووە و بڕیارە لەم رۆژانەدا رەوانە بکرێت. ئاشکراشیکرد، ئەگەر لەم ھەفتەیەشدا ٢٠٠ ملیارەکە نەگات بە دڵنیایی لە رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ھەموو وەزارەتەکان دەکرێت. لەبارەی دواکەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەو شایستە داراییەی ھەرێمی کوردستانیش خراوەتە لیستی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق و لە رۆژانی داھاتوودا رەوانە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی هەڵەبجەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەئامانجی سەرخستنی  لیستی هاوپەیمانی كوردستان، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكە هەموو ئامادەكارییەكان كرا بۆ دابەشكردنی پێشمەرگە دێرینەكان بەسەر بازنەی بانگەشەی هەڵبژاردن و رایانگەیاند، وەك چۆن خەباتیان بۆ رزگاری نیشتمان كرد، ئێستاش خەبات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموكراسی لەهەرێم و عێراق و سەرخستنی لیستی هاوپەیەمانی دەكەن. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبێ ئاگادارکردنەوە و لەناکاو سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی کرد و لەنزیکەوە لەکێشە و کەموکوڕییەکانی کۆڵییەوە و گوێی لەداواکاری ھاووڵاتیان گرت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەستا فاروق لێپرسراوی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند دەیانەوێ وەك كۆمەڵەكەیان خۆیان رێك بخەنەوە و لە كەم و كورتیەكانیشیان بكۆڵنەوە تاوەكو  گرفتەكان چارەسەر بكەن.
وتیشی وەكو پێشمەرگەی دێرین هەمیشە لە ریزی پێشەوە دەبن لە هەڵبژاردنەكان و لەداهاتووشدا كار بۆ سەركەوتنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەكەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکە دا کاندیدانی یەکێتی لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەشداربوون، ئەوە روونکرایەوە کە بە شێوەیەکی شارستانیانە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی و کاندیدانی یەکێتی بکەن و ھەموو پێداویستیەک ئامادە  بکەن تا زۆرترین ھاوڵاتیانی ئەم ناوچەکانە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن دەنگ بە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی و کاندیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن چونکە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی ئەم ناوچانە تاکو ئێستاش لە ئاوارەین و نەتوانراوە بگەرێندرێنەوە ناوچەكانیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھیچ بڕیارێک لە قائیمقامییەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی و کێشی نان نەدراوە و پێویستە نانەواخانەکان پابەندی بڕیارەکانی پێشووبن و هەشت نانی ١٠٠ گرامی بە ھەزار دینار بدەن بە ھاوڵاتیان.

وتیشی، لیژنەکانیان چاودێری بازاڕ دەکەن ھەر نانەواخانەکیش پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیەی کەوتووەتەسەر نانەواخانەکان قائیمقامیەتی سلێمانی بە نوسراوی رەسمی داوا دەکات باج لەسەر ئارد و نرخی کارەبا و غاز لەسەریان کەمبکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری دروستکردنی دانەوێڵەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئارد دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەی نرخی بۆرسەی جیھانی گەنم بەھۆی وشکەساڵییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ سویک فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازیی یاوەری، بافڵ تاڵەبانی گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی سەربازیی نێوان ھەردولای بەپێویستزانی لەچوارچێوەی ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە.

داواشیکرد، ھێزەکانی ئەڵمانیا ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە فراوانتر بکەن و پشتیوانی لەسەرخستنی ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بکەن.

لەبارەی بۆشایی ئەمنی لەچەند ناوچەیەکی عێراق و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان کردەوە بۆ بەرقەراکردنی ئاسایشی ئەو سنوورانە.

راشیگەیاند، شکستپێھێنانی چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعش لەماوەی رابردوو بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و  دژەتیرۆرەوە ئەوەمان پێدەڵێت ھێشتا مەترسییەکان ماون و پێویستە ھەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد رەمەزان نوێنەری نانەواخانە و سەمونخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو ئاردەی بەکاری دەھێنن لە تورکیاوە دێت، بۆیە ھەرکات ئەو وڵاتە ئاردی گران کرد، ئەوانیش ناچاران نرخی نان بەرزبکەنەوە. 


وتیشی، بەھۆی خراپی کوالێتی، ناتوانن ئاردی ناوخۆ بەکاربھێنن و زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەو کێشەیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە قۆناغێکی ھەستیار و ترسناکدا تێپەڕین بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستاشدا پلان بۆ دابەشکردنی ڤاکسین بەشێوەیەکی فراوان دادەنێن. 


وتیشی، پشتیوانی ھاوڵاتیان دەبن و بۆیان روندەکەنەوە وەرگرتنی ڤاکسین تاکە رێگەیە بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، لەبەر ئەوە دەبێت ھاوڵاتیان دوو دڵ نەبن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی کەرکوکیش دەڵێت ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و ٤٥ ناوەندی تاقیکردنەوەی تایبەت بە خوێندنی کوردی کراونەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بڕیار ڕەشید" کاندیدی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموو کۆمەڵگەیەک گەنجی زۆری تێدابێت، داھێنان و بەرھەمیشی زۆر دەبێت، بەڵام لە ئێستادا کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، وایکردووە بەرھەمھێنان کەمبێت و بەکاربەر زۆرتربێت، لەبەر ئەوە گرنگە ئەو جۆرە دەرفەتانە بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت. وتیشی، ئەو پڕۆژانەی ھەیانە دەرفەتی یەکسان بە بێ جیاوازی بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕزگار حاجی حەمە" لێپرسراوی مەکتەبی بیر و ھوشیاری یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەو دیبەیتەدا گرنگی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن شیدەکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا بەسیستمێکی نوێ ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.


سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنیش ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کردووە، دواخستنیشی ئەگەرێکی لاوازە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیش گرنگی تایبەت بە گەنجان دەدات بۆ داھێنان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پێویستە حکومەتی ھەرێم چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە و یارمەتی نانەواخانەکان بدات، لە دابینکردنی پێداویستییەکان و کەمکردنەوەی باج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ناسک سدیق" بەڕێوەبەری ئامادەیی ژیانەوە لە کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموو پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی  دەستپێکردووە.


وتیشی، ھەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...863864865866867...955