وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لەو ناوچانە دەستپێکرد،
ئۆپراسیۆنەکە لە قۆڵەکانی بەلەگە و غەڕە و پەلکانە و زینانە و قوڕیچایەوە دەستیپێکردووە و لیواکانی ٣ و ٥ و ٩ و ١٧ی پیادەی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی ھێزەکانی ٧٠، بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا و ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر چوونە ناو گوندی پەلکانەی سالم، بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی پێشوودایە و تاکو کێوماڵکردنی تەواوەتی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.