مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوو، "بەڵێنی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئارام بەجێھێنا".
دەشڵیت، سوپاس بۆ گەلی عێراق و دەنگدەران و ھێزە سیاسیەکان.
"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سەیدسادق رایگەیاند، پشتیوانیان لە نۆژەنکردنەوەی یاریگای قەزای سەیدسادق کردوە، ھاوکات چەند پڕۆژەیەکیش لە قەزاکە تەواو نەکراون، بودجە بۆ ئەو پڕۆژانەش تەرخانراوە.
سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیش رایگەیاند، دەبێت بە ئومێدێکی زیاترەوە ھەرێم بگەیەننە کەناری ئارامی و کارەکان بگوازنەوە بۆ بەغداد.
خالید شوانی سەرپەرشتیاری بازنەی دووی ھەڵبژاردن لە کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە بەڵگە عەرەب و تورکمان پیلانگێڕی گەورە و فراوانیان دژی کورد لە کەرکوک دەستپێکردووە و بەشێک لە عەرەبەکان دەستکاریی تۆماری دەنگدانیان کردووە و ناوی تیرۆرستانی داعشیان لە سیستەمەکە تۆمارکردووە، ھەروەھا کارمەندانی کورد لە کۆمسیۆنی کەرکوک لابراون، ھەر بۆیە سکاڵایان لە دژی ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە کەسایەتی سیاسی گەورەی عەرەب و چەندین کەسی تر لە پارێزگاکە دەستیان لە پشت ئەو کارەوە ھەیە.
عەبدولکەریم عومەر ھاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا پێشوازی لە وەفدێکی بەلجیکی کرد و ھەردولا باسیان لە قەیرانی سوریا و بەشداری نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری لە پرۆسەی سیاسی و چارەسەری قەیرانی سوریا کرد.
جورج دالماغنی سەرۆکی وەفدی بەلجیکا ستایشی رۆڵی خۆبەڕێوەبەری کرد لە پاراستنی خێزانی تیرۆرستانی داعش لە ناو کەمپەکان و داواش لە وڵاتانی ئەوروپاش کرد ھاوڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان و دادگایی بکرێن.
وەفدی بەلجیکا بەڵێنیشیدا بەردەوام بن لە ھاوکاریییەکانیان لە بواری ئەمنی و مرۆیی بۆ خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان.
ئاگاداری سەرجەم بازاڕو مۆڵ و مارکێت و خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە و خوارنگە و کافتریا و چایخانە میللی و گەشتیاریەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکەینەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەیانی یەکشەمەڕێکەوتی١٠-١٠-٢٠٢١ سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر