"جەلال نوری" سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەرکردەوە و وتی، سەبارەت بە کێشەکان بەدواداچوون دەکەن و لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش قسە دەکەن.
"عەلی تۆفیق" بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان ڕایگەیاند، کێشە و کەمبوونەوەی داھات پەیوەندی بە پێناسی گومرگییەوە ھەیە و پابەندین بەو پێناسە، بەڵام مەرزەکانی تری عێراق پابەند نابن پێوەی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی لە بارەی پێداچوونەوەی ڕسومات ئەنجامدا و بڕیاردرا میکانیزمێکی گونجاوتر دیاری بکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕسومات.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەبێت وەرگرتنی ڕسومات بە شێوەیەک ڕێکبخرێتەوە کە نەبێتە ھۆی سستبوونی جموجوڵی بازرگانی، بەڵکو بە پێچەوانەوە یارمەتیدەری جوڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕ بێت، وتیشی، پێویستە لە دەزگاکانی حکومەت ڕۆتین کەم بکرێتەوە و کارئاسانی تەواو بۆ ھاوڵاتیان بکرێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لەسەر میکانیزمی ڕێکخستنەوەی ڕسومات خرایەڕوو و بڕیاری پێویستی لەسەر درا.
وتیشی، کوالیەتی گەنمی گەرمیان لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و باشترین جۆری ئاردی لێ بەرھەم دەھێنرێت کە لە ئاردی ھاوردە کراوی وڵاتانی تر باشترە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، بڕیاردراوە ڕۆتین کەم بکرێتەوە و میکانیزمێکی گونجاو بۆ خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان بدۆزرێتەوە و ھەڵمەتەکانی نەھێشتنی سەرپێچییەکانی کارەبا و نەھێشتنی دوو سەرچاوەی کارەبا بۆ دەزگا و شوێنە گشتییەکان زیاد بکرێت لەگەڵ خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک.
بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ھەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکرێت لە پابەندبوون بە ڕێکخستنەوە و باشکردنی سیستمی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دابینکردنی کارەبا بۆ بیرەکانی ئاو بەردەوام دەبێت و ئەو سەرپێچیانەی کراونەتە سەر ھێڵەکانی کارەبای بیرەکان ببڕدرێن و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکان و ڕێکخستنەوەی کار و پلانەکانی وەزارەتی کار و کاروبارەکانی کۆمەڵایەتی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، دەبێت گەندەڵییەکانی پەیوەست بەھاتنی کارمەند و کرێکارانی بیانی و پێدانی ڤیزا و مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بنبڕ بکرێن و سزای یاسایی توندی گەندەڵکاران بدرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریدا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت و ھەموو کارمەندان و کرێکارانی بیانی ھاتوو لە داتابەیسێکی تایبەتدا تۆمار بکرێن.
لە بارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش قوباد تاڵەبانی وتی، دەبێت کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت مافیان پارێزراو بێت و داتا و زانیاری تۆمارکراویش لای حکومەت ھەبێت، بڕیاریشدرا پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی یاسای کار و ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
"حەربی کەتۆ" بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژیای زانیاری لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
وتیشی، ئەو کەسانەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و کارتەکەیان بۆ دروست دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ٧ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی ئەو کارتە بۆ ھاووڵاتیان دروست بکەن، ڕۆژی سێشەممەش ئەو پڕۆسەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کارتە ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان دەکات، و پێویست بە پشتگیری ڕەسمی وەزارەتی تەندروستی ناکات بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گەشت بکەن.
شاھۆ عوسمان قائیمقامی قەزای شارباژێر، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگییەوە، سنووری گوندەکانی شێخڵمارێن و ڕەنگێنە و کانی خەیلان لە سنووری ناحیەی زەلان بۆردوومانکراون.
وتیشی، بۆردومانەکە زیانی گیانی و سووتانی پوشوپاوانی نەبووە، بەڵام یەک خانەباخ بەھۆی بۆردوومانەکەوە ڕووخاوە.
ھەروەھا زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، سەعات ٦:٢٠ دەقیقە بۆ سەعات ٦:٣٠ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نزیک گوندەکانی ھۆمەرەسێنان و کانی میران و قزلجە و میران و وڵیاوا بۆردوومانکراوە و ئەو شوێنانەشی بۆردوومانکراوە تەنھا چەند سەد مەترێک لە ھاوڵاتیانەوە دووربووە. وتیشی، بۆردوومانەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ باڵیۆزی ئەرمینیا ڕوونکردەوە و جەختی کردەوە لە قۆناغی داھاتووشدا ئەم ھەنگاوانە بە ئیرادە و گوڕوتینێکی بەھێزترەوە بەردەوام دەبن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا بە تایبەت لە بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان.
ئاکام عەلی عومەر بەڕێوەبەری ئایتی و کامێراکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرچەندە لە رابردوودا بەھۆی کێشەی یاسایی و تەکنیکی کارپێکردنی کامێراکانی ھاتوچۆ راگیرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی کارەکانی وەرگرتووە بەردەوامە لەکاری خۆی و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە کار.
باسی لەوەشکرد، ژمارە کامێراکانی تۆمارکردنی ھاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحییەکان ٢٢٥ کامێرایە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە سەرپەشتی دەکرێت و ھەرکاتیش بکەوێتە کار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنین و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.