بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گرووپێکی سەر بە داعش لە پارێزگای ھەڵەبجە و دوای دەستخستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان، کە مەرامیان بووە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن،ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، بە ھاوکاری ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور،  لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیادا، ژمارەیەک ئەندامی تاقم و گرووپی نەنستووی داعش لە شاری ھەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گیرا، کە پیلانیان بووە لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاریبھێنن.