کوردستانکوردستان

"ئارام محەمەد" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕەوشی خوێندنی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت و دەتوانرێت لەناو ھۆڵەکانی خوێندن وانەکان بخوێنرێت.


وتیشی، بۆ ئەمساڵ پلانیان ھەیە زۆرترین دەرچووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانەوە لە زانکۆکان وەربگیرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم ڕایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە بەردەوامە و ڕۆژانی پشوو و ھەینیش کارکردن لەو پڕۆژەیە بەردەوامە.


ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت و ئیدارەی ڕاپەڕین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە. لە ئێستاشدا ٤٥٪ی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا  ٧٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٣٣ حاڵەتی نوێی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢٠٤٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، لە میانەی وتارێکیدا لە پڕۆژەی TECHFEST بۆ کێبڕکێی تەکنەلۆجیا کە ئەمڕۆ ٢١ی ئابی ٢٠٢١ لە سلێمانی پێشکەشی کرد، ڕوونیکردەوە پلانی حکومەت ئەوەیە ھەماھەنگی تەواو لەنێوان حکومەت و ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندن و کەرتی تایبەتدا دروست بکات و رایگەیاند، بە بەھێزکردنی ھەماھەنگی لەنێوان ئەم سێ کەرتەدا دەتوانین وڵات پێش بخەین و ژێرخانی ئابوری بەھێز بونیات بنێین و ھەلی کاری پێویستیش دروست بکەین.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، بە دروستکردنی ھەماھەنگی لەنێوان ئەم سێ کەرتەدا لە داھاتوودا لەلایەکەوە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئامادەیی زیاتریان دەبێت بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و لەلایەکی دیکەشەوە بە کارئاسانیکردنی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت ئاستی وەبەرھێنان پەرەدەسێنێت و بەمەش ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت.

جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەشدا لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا تەنھا لە ماوەی دوو ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتی وەبەرھێنان دراوە بە ٨٦٠ پڕۆژە کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکان ٤٨ ھەزار ھەلی کاری نوێ بۆ گەنجان دروست دەبێت.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، بەداخەوە تا ئێستا پاراستنی فەرمانبەر لە کەرتی تایبەت زۆر لاوازە، ھەربۆیە حکومەت تەنھا بە دروستکردنی ھەلی کار ناوەستێت، بەڵکو بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەت بەرنامەی ھەیە ھەموو ئەو شایستەیەیانەی فەرمانبەرانی حکومەت لە خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ھەیانە، فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە.

لە بەشێکیتری وتەکانیدا جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لە پرۆسەی بە ئەلەکترۆنیکردنی حکومەت کرد و ڕایگەیاند، متمانەی تەواوی بە توانای خۆماڵی و بە تایبەتیش بە گەنجان ھەیە و لە بەشێکی گەورەی پرۆسەی بە ئەلەکترۆنی کردنی حکومەت پشت بە توانای گەنجانی کورد و کۆمپانیای خۆماڵی بەستراوە، لەمەشدا توانیویانە سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە وەک دەستپێک لە پڕۆسەی بە ئەلەکترۆنیکردنی حکومەت ١٠٠ جۆر خزمەتگوزاری دەستنیشان کراوە کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەم خزمەتگوزارییانە بە شێوەی ئەلەکترۆنی پێشکەشی ھاوڵاتیان دەکرێت وبەمەش کارئاسانییەکی گەورە بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت لە خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتی و گەشتیاری ئێران بە مەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لە یادی عاشورا بەبێ ڤیزا ھاتنە ھەرێمی کوردستان و لەوێشەوە چوونە کەربەلا و شارەکانی عێراق، لە ئێوارەی ١٦ی ئابەوە ئێران ھاتووچۆی گەشتیاری لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆوە ھاتووچۆی گەشتیاری لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردەوە و ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بە ڤیزا لە ڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی ئێران بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند گەنجێکی شاری دھۆک بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی رووباری خاپووریان کرد لە قەزای زاخۆ، بەھۆی شەڕەئاو و ناشارەزایی لە مەلەکردن لە نزیک گوندی "کەرپتێ" دوو گەنجی تەمەن ١٦ و ٣٢ ساڵ لە ئاوی رووبارەکەدا خنکان.

وتیشی، تەرمی یەکێکیان لەلایەن ھاوڵاتیان و تەرمی ئەوی تریان لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی دھۆکەوە دەرھێنران. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئەمساڵدا ١٢ کەس لە سنوری پارێزگای دھۆک لە ئاودا خنکاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، لە سبەی ڕۆژی یەک شەممەوە پلەکانی  گەرما بەرەبەرە بەرزتر دەبنەوە، پێشبینیش دەکرێت رۆژی سێ شەممە بگاتە بەرزترین ئاست بۆ ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە لە نێوان ٤٣-٤٥ پلەی سیلیزی بێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین ٤٦-٤٩ پلەی سیلیزی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مووچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێرین دابەش دەکرێت، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی وتیشی، داھاتی ئەم مانگەی حکومەتی ھەرێم زیادیکردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی ھەرێم مانگی رابردوو مووچەی بەبێ لێبرین دابەش کرد.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لەم مانگەوە خانەنشینی پلە باڵا و ئەندامانی پەرلەمان بەیاسای چاکسازی خەرج دەکرێت و زۆرترین مووچەش نابێت لە٥٠% کۆی مووچەکەی زیاتر بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" فەرمانبەرانی پلە باڵا کە تەمەنیان نەگەیشتبێتە ٤٥ بە لە٢٥% ی کۆی مووچەکەی خانەنشین دەکرێت.
وتیشی: پێشتر مووچەی خانەشینی پلە باڵاکان و پەرلەمانتاران دیاریی کرابوو بە لە٨٠% کۆی مووچەکانیان ، بەڵام بەپێی یاسا نوێکە ھیچ پلە باڵایەک نابێت لەسەرو ٥٠ % ی کۆی مووچەکەی وەربگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پێشانگای تەکنەلۆژی تێکفێست فیستیڤاڵێکی ساڵانەیە، بۆ ھەموو ئەو گەنجانەی پڕۆژە و داھێنانی تەکنەلۆژیان ھەیە، لە بوارە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ئاستی کوردستان، پێشانگاکە لەلایەن ڕێکخراوی پەرەپێدانی بیری نوێ، بە سەرپەرشتی تیمی گەنجانی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران رێکدەخرێت.
لە پێشانگاکەدا گفتووگۆیەکی کراوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی رۆڵیان لە حکومەتی ھەرێم بۆ پشتگیریکردن لە گەنجان و بەرەو پێشبردنی ھەنگاوەکانی حکومەتی ئەلکترۆنی ئەنجامدەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاوەکو ئێستاش ئیدارەی کەرکوک نەیتوانیوە لە بوارەکانی کارەبا و شارەوانی، خزمەتی پێویست بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ڕابردوودا چەندین جۆر بودجە بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانکراوە.
پێشتر و بەو ھۆکارانە، پەرلەمانتارانی کورد لە کەرکوک، ئیدارەی شارەکەیان بە گەندەڵ وەسفکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی ھەر چوار پارێزگای ھەرێم، لە ماوەی ھەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٤ کەس لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە ئاوی ڕووبار و دەریاچەکاندا خنکاون و لە سنوری سلێمانی ٧ کەس و لە دھۆک ١٠ کەس و لە ھەڵەبجەش ٢ کەس خنکاون.

بە پێی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە ئاودا خنکاون، بەھۆی نە شارەزایی بووە لە مەلەکردن.

لە دوایین ڕووداوی خنکانیشدا، پێشمەرگەیەک دوای وەرگرتنی مووچەکەی بۆ خۆفێنککردنەوە لە ئاوی زێی بچوک لە نزیک ناحیەی پردێ مەلەی کرد و لە ئاوەکەدا خنکا، ٢٠ ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە و تا ئێستا تەرمی ئەو پێشمەرگەیە نەدۆزراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، سەرجەم کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانییە و سەیدسادقن و لە کەنارئاوەکانی تورکیاوە بەڕێکەوتن بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک دورگەی"لارۆس"ی یۆنان ماتۆڕی بەلەمەکەیان لەکارکەوت و بۆ ئەوەی لە ئاودا تووشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبن، بڕیاریاندا لە گەشتەکە بەردەوام نەبن و لەو دوورگە شاخاوییە لایاندا.


بە پێی زانیارییەکان، کۆچبەرەکان ئاو و خۆراکیان لێبڕاوە و بە مەبەستی ڕزگارکردنیان پەیوەندییان بە ھێزی دەریاوانی یۆنانەوە کردووە، بەڵام بەھۆی ھەڵکردنی ڕەشەبایەکی بەھێز لە ناوچەکە، ڕزگارکردنیان بە یەختی ھێزی دەریاوانی یۆنان کەمێک ئەستەمە و بەدوای ڕێگەچارەی ترن بۆ ڕزگارکردنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستانی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەمواری مووچەی پەرلەمانتارانی خانەنشین  لە ھەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم مانگە بەپێی سیستمی نوێی مووچە وەربگرن.

 وتیشی، ٤٣٠ پەرلەمانتاری خانەنشین لە ھەرێم ھەیە، ئەو پەرلەمانتارانەی راژەی خزمەتیان ھەبێت، بە مووچەی ٥٠٪ خانەنشین دەکرێن، ئەوانەیان خزمەتییان نەبێت تەنیا مووچەی چوار ساڵەکەیان وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا  ١٨٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٢٥ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و  ٢٢٣٥ توشبووش چاکبوونەوە.

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩               ژمارە ( ٥٤٠ )  
١. پشکنین: ( ١٢١٢١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٥٢٢) ھەولێر
• ( ٢٢٣٠) سلێمانی
• ( ٤٥٩٨) دھۆک
• ( ٨٣) ھەڵەبجە
• ( ٤٠٤) گەرمیان
• ( ٢٨٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٨٢٣ تووشبووی نوێ)
• ( ٤٣١) ھەولێر
• ( ٧٠٢) سلێمانی
• ( ٥٢٨) دھۆک
• ( ٣٥) ھەڵەبجە
• ( ٧٣) گەرمیان
• ( ٥٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٢٢٣٥ چاکبوون)
• ( ٣٤٤) ھەولێر
• ( ٦٩٠) سلێمانی
• ( ١١٢٣) دھۆک
• ( ١٣) ھەڵەبجە
• ( ٦٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٥ مردن)
• ( ٧) ھەولێر
• ( ٥) سلێمانی
• ( ٨) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٧١٤٧١١ (٩٢٥١٠٨ ھەولێر، ٦٧٤٩٧٣ سلێمانی، ١٠٩٦٠٥٣ دھۆک، ١٨٥٧٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٧٥١٣٤ (٧٩٤٤٨ ھەولێر، ٩٠٨٦٥ سلێمانی، ٩٩٩٩٨ دھۆک، ٤٨٢٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٣٥٤٦ ( ٦٢٩٨٢ ھەولێر، ٧١٩٧١ سلێمانی، ٨٤٦٧٥ دھۆک، ٣٩١٨ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ٤٦٤٤٤ (١٥٠٦٠ ھەولێر، ١٦٦٢٧ سلێمانی، ١٤٠٣٠ دھۆک، ٧٢٧ ھەڵەبجە)
مردن ٥١٤٤ (١٤٠٦ ھەولێر، ٢٢٦٧ سلێمانی، ١٢٩٣ دھۆک، ١٧٨ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
١٩ی ئاب ٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی ئاردیش پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی ئاردی خۆماڵی بەکار بھێنرێت و بڕی پێویستی غاز و کارەبا بە نرخێکی گونجاو بۆ نانەواخانەکان دابین بکرێت تا نرخی نان داببەزێت. 

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی غازی LPGیش ھەڤاڵ ئەبوبەکر rایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی غاز پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە ھەیە، ھەرچەندە لە ناوخۆشدا بەرھەم دەھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...864865866867868...955