"رەمەزان عوسمان" لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی سەرگەڕانی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک بەکوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنانەی لەناوچە جێناکۆکەکان دەستیان پێکردوە بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە لەداعش ھەنگاوێکی باشە، بەڵام ئەو پەلامارانەی لەلایەن داعشەوە لەسنوری سەرگەڕان ئەنجام دەدرێن، سەرچاوەکەی لەچیای قەرەچوغەوەیە، پێویستە ھەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ کێوماڵی چیای قەرەچوغیش بکرێت، چونکە ھاووڵاتیانی گوندەکانی سەرگەڕان ھەست بەنائارامی دەکەن.