راگەیاندی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە،مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری و وەفدێکی سەربازی لە رێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەیشتە ھەرێم و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆبونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگی سەقامگیربوونی رەوشی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.  لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ھێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگی چڕکردنەوەی  ھەوڵ و تواناکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییھێنان بە ھەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.